پەرستگای ئارتیمیس
(لە پەرستگای دیاناەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
پەرستگای ئارتیمیس پەرستگەیەکی گەورەیە، یەکێکە لە حەوت سەرسوڕھێنەرەکانی جیھان، لە شاری ئەفسوسی یۆنانی کۆندایە. یۆنانییەکان لە سەدەی شەشەمی پێش زاییندا دروستیان کردووە و دەڵێن ٢٢٠ ساڵ خەریکی دروستکردنی بوون. درێژایی ١٢٢ مەترە و پانایی ٦١ مەترە. دەرگاکانی بە زێڕ و ددانی فیل نەخش کرابوو. ئەم پەرستگایە لە ٣٥٦ پێش زاییندا ھیرۆستراتوس سووتاندی، بەڵام یۆنانییەکان دیسان دروستیان کردەوە، دووبارە گۆتەکان لە ساڵی ٣٢٦ ڕووخاندیان و تا ئێستاش پاشماوەکانی ھەر ماوە. ئارتیمیس دیانایشی پێدەوترێت، ناوی کچی زیۆسی خواوەندی ھەتاوە. دیانا خواوەندی سروشت و ڕاو و شکارە لای یۆنانییەکان و پەیکەرێکی گەورەیان لە شاری ئەفسوس بۆ دروست کردووە. ئەم پەیکەرە بە کچە پاسەوانی پەرستگای ئارتیمیس ناسراوە.
ئەم «نژیاروانی» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەرستگای ئارتیمیس تێدایە. |