پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا

پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی فەرەنسا بەشێکە لە پەتای جیھانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە ھۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی ھەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەم دا ڤایرۆسەکە گەیشتە وڵاتەکە و ھەتا ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراو ٥٠٢٬٩٧٨ کەس بوو و ژمارەی گیان لەدەستدان ٤٢٬٣٥٠ کەس بوو. زیاد لە %٩٠ بارەکانی گیانلەدەستدان ئەو کەسانە بوون کە خاوەنی نەخۆشی درێژخایەن یان سەروو تەمەنی ٦٠ ساڵای بوون.[١][٢]

Pandemîk û hemî pirsgirêkên tenduristiyê li Wales ji Hikûmeta Welşî re têne veqetandin

(بەرێوبەرایەتی تەندروستی و چاودێری کۆمەڵایەتی - DHSC) ھەستا بە ڕاگەیاندنی ھەڵمەتی زانیاری تەندروستی گشتی بۆ بەرچاوخستنی و پیشاندانی خێرای و چۆنییەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و ھەروەھا لە سەرەتای مانگی شوبات دا ھەستا بە بڵاوکردنەوەی زانیاری ڕۆژانە. لە مانگی شوبات دا وەزیری تەندروستی (مات ھانکۆک) یاسای پارێزگاری تەندروستی ٢٠٢٠ بۆ ئینگلتەرا ڕاگەیاند و نەخۆشخانەکان ھەستان بە دانانی شێوازی پشکنینی جوڵاو. بەرپرسی باڵای پزیشکی ئینگلتەرا بە ناوی کریس ویتی چوار نەخشەڕێگەی دەستنیشان کرد بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەکە ئەویش ئەمانە بوون:

  • چواردەورەگرتن (گەمارۆدانی ڤایرۆسەکە): دەستنیشانکردنی تووشبووەکانی سەرەتا، بەدواداچوون بۆ کەس و بەرکەوتە نزیکەکانی و ڕێگەگرتن لە جێگربوونی نەخۆشییەکە لە وڵاتەکەدا بۆ درێژترین ماوە بەپێی توانا.
  • دواخستن: خاوکردنەوەی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە لە شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا و ئەگەر ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا جێگیر بوو ئەوا کەم کردنەوەی کاریگەرییە سەختەکان و دوورخستنەوەی لە وەرزی زستان.
  • لێکۆڵینەوە: باشتر تێگەیشتن لە ڤایرۆسەکە و ئەو کردارانەی دەبنە ھۆی کەم کردنەوەی کاریگەریی ڤایرۆسەکە بەسەر دانیشتووانی وڵاتەکە. بەرەوپێشبردن و تازەگەریی کردن لە شێوازەکانی وەڵامدانەوەی ڤایرۆسەکە وەک (دیاریکردنی نەخۆشییەکە، دەرمانەکان و پێکوتەکان) و بەکارھێنانی بەڵگەکان بۆ بەرەوپێشبردنی کاریگەرترین ڕێگاکانی چاودێری و خزمەتکردنی تووشبووەکان.

کەم کردنەوە: دابینکردنی باشترین چاودێری و خزمەتگوزاری بۆ کەسانی تووشبوو، پاڵپشتی کردنی نەخۆشخانەکان بۆ بەردەوام بوونی خزمەتگوزارییەکان. کەم کردنەوەی کاریگەرییە گشتییەکانی نەخۆشییەکە لەسەر کۆمەڵگە، خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ئابووری.

لە مانگی ئازاردا، حکوومەتی شانشینی یەکگرتوو بڕیاری لە ماڵەوە مانەوەی سەپاند و ناونیشانی «لە ماڵەوە بمێنەرەوە، (خزمەتگوزاری تەندروستی نەتەوەیی- NHS) بپارێزە و گیانەکان بپارێزە». ھەروەھا قەدەغەکردنی ھەموو گەشتێکی نا سەرەکی و بەرکەوتنێک لەگەڵ کەسانی دەرەوەی ماڵەکان دا (تەنانەت ئەندامانی ھەمان خێزانیش کە لە دەرەوەی ماڵێک بن) و داخستنی تەواوی قوتابخانەکان، کارەکان، ناوندەکان، شوێنە ئایینی و پەرەستگاکان. ئەوانەی خاوەنی نیشانەکانی ڤایرۆسەکە بوون پێیان ڕادەگەیەنرا کە لە ماڵەکانی خۆیان تاکپارێزی ئەنجام بدەن. ھێزی پۆلیس توانادار کرابوون بۆ سەپاندنی ڕێکارەکان و (یاسای ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢٠٢٠) چەند دەسەڵات و ھێزێکی باری لەناکاویی بەخشییە حکوومەت کە لە جەنگی جیھانی دووەمەوە بەکارنەھاتووە. لە چەندین ناوەند و دەزگاوە بڵاودەکرایەوە کە درێژکردنەوەی ڕێکارەکان بە سەختی زیان بە ئابووری شانشینی یەکگرتوو دەگەیەنێت و دەبێتە ھۆی خراپترکردنی تەندروستی دەروونیی و ژمارەکانی خۆکوشتن.[٣][٤]

لێکۆڵینەوەی زیندەزانی دەستکاری

ناوەندی حکومیی (لێکۆڵینەوە و تازەگەری شانشینی یەکگرتوو) ھەستا بە دابینکردنی ٢٠ میلیۆن پاوەند بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی پێکوتەی کۆڤید-١٩ و تاقیکردنەوەی ڕادەی کاریگەریی ئەو دەرمانانەی ئێستا لەبەردەستان بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسەکە. لە مانگی نیسان دا حکوومەتی بەڕیتانیا یەکەیەکی تایبەتمەندی دروستکرد بۆ یارمەتیدانی بەرەوپێشبردن و بەرھەمھێنانی پێکوتەی ڤایرۆسەکە. لە مانگی مایس دا زانکۆی ئێدنبرە دەسیتکرد بە لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی ئەوەی کە ئایا ھیچ (بۆماوەیەک – جینێک) ی دیاریکراو ھەیە ڕێخۆشکەر بن لەسەر ئەو کاریگەرییانەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ ھەیەتی لەسەر خەڵک. پەیمانگای لەندەن بۆ پاکوخاوێنی و پزیشکیی کەمەرەیی (ناوچە گەرمەکان) لێکۆڵینەوەیان دەکرد لەسەر توانای سەگە بۆنکەرەکان لە دیاریکردنی ڤایرۆسەکە لە مرۆڤەکان دا. دوابەدوای لێکۆڵینوەکانی (کۆلێژی کینگ لەندەن) لەسەر نیشانەکانی ١٫٥ میلیۆن کەسی گومانلێکراو بە تووشبووی ڤایرۆسەکە، نیشانەی «لەدەستدانی ھەستی تام یان بۆن» زیادکرا بۆ ڕیزبەندی نیشانەکانی نەخۆشییەکە کە لەلایەن (خزمتگوزاری تەندروستی نەتەوەی - NHS) ئامادە دەکرا.[٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Interactive COVID-19 data by location". International SOS. Retrieved 16 August 2020. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Mortality Analyses". Johns Hopkins University Coronavirus Resource Centrew. Retrieved 6 September 2020.
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ONS_deaths نەدراوە
  4. ^ "Deaths involving coronavirus (COVID-19) in Scotland". National Records of Scotland. 31 May 2013. Retrieved 26 Sep 2020."Weekly Deaths". NISRA. 12 January 2017. Retrieved 26 Sep 2020.
  5. ^ "Prime Minister′s statement on coronavirus (COVID-19): 16 March 2020". www.gov.uk. 16 March 2020. Retrieved 2020-10-06. So third, in a few days′ time — by this coming weekend — it will be necessary to go further and to ensure that those with the most serious health conditions are largely shielded from social contact for around 12 weeks.
  6. ^ "Coronavirus: 'Profound' mental health impact prompts calls for urgent research". BBC News, 16 April 2020.