پێوانەی ماکرۆسکۆپی

(لە پێوانەی مایکرۆسکۆپیەوە ڕەوانە کراوە)

پێوانەی ماکرۆسکۆپی پێوانەیەکە بۆ درێژی‌ کە تێیدا قەوارەی شتەکان یان ڕەوتانەکان (پرۆسەکان) ئەوەندەیە کە دەکرێت بە چاوی پەتی ببینرێن و بپێورێن.

ھەر شت یان ھەر ڕووداێکی فیزیکی کە قەوارە و بەربڵاوییەکەی لە یەک میلیمەتر زیاتر بێت، پێی دەوترێت ماکرۆسکۆپی.

دژبەری پێوانەی ماکرۆسکۆپی، پێوانەی میکرۆسکۆپی‌یە: شتەکان لەوە بچووکترن کە بکرێت بە ئاسانی بە چاوی پەتی ببینرێن و بینینیان پێویستیی بە ئامێری تایبەت (بۆ نموونە وردبین) ھەیە.

بۆ نموونە، ڕوانگەی ماکرۆسکۆپی بۆ یەک دانە تۆپ ھەر ئەمەیە: یەک دانە تۆپ. بەڵام لە ڕوانگەیەیەکی میکرۆسکۆپییەوە پێستێکی خرت و ئەستووری پڕ لە درز و شەقارمان بۆ ئاشکرا دەبێت. ئەگەر بمانەوێ لە پێوانەی دیسان خوارترەوە بڕوانین، ئەوکات ڕەنگە کۆمەڵێک گەرد ببینین.