پێشمەرگە یەکەم ڕۆمانی نووسراو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، ڕەحیمی قازی نووسیویەتی.

شێوازی نووسین دەستکاری

ئەم چیرۆکە بە قەڵەمێکی ڕەوان و شێوەیەکی شیرین نووسراوە و باری ژیانی کوردەکانی ئێران نیشان ئەدات و چلۆنایەتیی دەرەبەگ و وەرزێر و زەبروزەنگی میری و پشتیوانیی شۆڕشی مەھاباد لە لایەن ھەموو تیرە و چینەکانی کوردستانی ئێرانەوە دەرئەخات و وەک ئاوێنە ئەو ئەڵقەیە لە مێژووی کوردستانا ئەنوێنێ.[١]

چاپەکان دەستکاری

چیرۆکی پێشمەرگە یەکەم جار ساڵی ١٩٥٩ لە شاری ئیرەوان و ساڵی ١٩٦١ لە بەغدا بە زمانی کوردی و ساڵی ١٩٦٣ لە باکۆ بە زمانی ئازەری چاپ کراوە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بە باڵا برینێک؛ قزڵجی، حەسەن. پێشەکیی ڕۆمانی پێشمەرگە، بەغدا: ١٩٦١
  2. ^ پێشەکیی نووسەر (ڕەحیم قازی) بۆ چاپی ئێران، لاپەڕەی حەوتەم. بڵاوکراوەی بنکەی تیشک: ١٩٨٠