دوای ئەوەی جەیمسی یەکەم لە ساڵی ١٦٠٣ی زایینی بوو بە پاشای ئینگلتەرا یاساکانی چەوساندنەوە لە دژی کاسۆلیکەکان شلکردەوە، کە دەکاتە غەرامە و دەستگیرکردن و تەنانەت مردنیش. بەڵام ئەو ئاژاوەگێڕییەی لە پەرلەماندا دروست بوو، بڕوای پێھێنا بڕیارەکەی ھەڵبوەشێنێتەوە ئەم کارە وایکرد کاسۆلیکەکان ھەست بکەن کە لەلایەن پاشاوە ناپاکییان لێ کراوە، و کۆمەڵێک گەنجی کاسۆلیکی بە پەرۆش بڕیاریان دا دەست بەسەر کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتدا بگرن بە لەناوبردنی تەواوی حکوومەتی ئینگلتەرا، و دواتر بە قاچاخ بەرمیلی بارووتیان ھێنا بۆ ژێرزەمینی پەرلەمان و گای فۆکس خۆی ئامادە کرد بۆ داگیرساندنی ئەو بەرمیلانە لە ٥ی تشرینی دووەمی ١٦٠٥ی زایینی، کاتێک پاشا و لۆردەکان و کەسایەتییە دیارەکان لە پەرلەمان کۆبوونەوە. بەڵام پیلانەکە لە ڕێگەی ناپاکییەوە دۆزرایەوە و پیلانگێڕەکان دەستگیرکران و لە سێدارە دران. ئەم ڕووداوە جێگەی خۆی لە یادەوەری ئینگلیزەکاندا بەجێھێشت و داگیرساندنی ئاگر بۆ ئاھەنگگێڕان و سووتاندنی بووکە شووشەیەک بە ناوی (جەی) بووە داب و نەریتی ساڵانە کە وەک بەشێک لە ئاھەنگەکانی شەوی ئاگری بۆن بۆ ئاھەنگگێڕان بە مانەوەی پاشا ئاھەنگیان گێڕا.

پیلانگێڕی بارووت
وڵاتشانشینی ئینگلتەرا
جێماڵی ھۆڵبێچ
پۆتانی شوێن٥٢°٣٠′٤٤″N ٢°١٠′١٧″W
کاتی ڕوودان٥ی تشرینی دووەمی ١٦٠٥
Targetئەنجومەنی لۆردەکان، جەیمزی یەکەمی ئینگلتەرا
Map
وێنەکێشانی گریمانەیی گرووپی بارووت

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «مؤامرة البارود»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.