پیرلویجی کۆلینا (بە ئینگلیزی: Pierluigi Collina) یەکێکە لە ناوبژیوانەکانی پێشووی تۆپی پێ لە ئیتاڵیا. کۆلینا بە شێوەیەکی بەرفراوان بە باشترین ناوبژیوانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت.[١] شەش جار لەسەریەک نازناوی "باشترین ناوبژیوانی ساڵ"ی فیفای بەدەستھێنا. کۆلینا تا ئێستاش بەشداری لە تۆپی پێدا دەکات، وەک ڕاوێژکارێکی بێ مووچە لە یەکێتی ناوبژیوانانی تۆپی پێی ئیتاڵیا (AIA) و لیژنەی ناوبژیوانی یەکێتی ئەورووپا. کۆلینا لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٠ەوە وەک سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئوکراینا کاردەکات، ئێستاش سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی فیفایە.

ژیانی پیشەیی دەستکاری

کۆلینا لە شاری بۆلۆنیا لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٨٤ لە زانکۆی بۆلۆنیا دەرچووە و بڕوانامەی ئابووری بەدەستھێناوە. لە تەمەنی ھەرزەکاریدا وەک بەرگریکاری ناوەندی لە تیپێکی ناوخۆیی یاری دەکرد، بەڵام لە ساڵی ١٩٧٧دا، ڕازی کرا کە ناوی خۆی تۆمار بکات لە خولێکی ناوبژیوانیدا، لەوێ بۆی دەرکەوت کە بەھرەیەکی تایبەتی ھەیە.

لە ماوەی ٣ ساڵدا، لەکاتێکدا کە خەریکی ئەنجامدانی خزمەتی سەربازی بوو، لە بەرزترین ئاستی پێشبڕکێ ناوچەیییەکان ناوبژیوانی دەکرد. لە ساڵی ١٩٨٨ بە خێرایییەکی خێراتر لە ئاستی ئاسایی، پلەی سێیەمی خولی نەتەوەیی، زنجیرەی C1 و زنجیرەی C2 بەرزکرایەوە، دوای سێ وەرز بۆ خولەکانی سێریا ئەی و سێریا بی. ھەر لەم ماوەیەدا بوو کە تووشی ھەڵوەرینی قژی توند بوو کە بووە ھۆی ھەڵوەرینی ھەمیشەیی قژی سەری و دەرکەوتنێکی جیاوازی سەری سەرڕووتاوی پێبەخشی، لەمەودوا نازناوی "کۆجاک"ی لێنرا. لە ساڵی ١٩٩٥ دوای ئەوەی ناوبژیوانی ٤٣ یاری خولی ئیتاڵیا بوو، خرایە لیستی ناوبژیوانانی فیفا. ناوبژیوانی ٥ یاری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٩٦ بووە، لەنێویاندا یاری کۆتایی نێوان نەیجیریا و ئەرجەنتین. لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٩٩ لە نێوان بایرن میونشن و مانچستەر یونایتد فیشەکەی لێدا. ئەم یارییەی بە یادگارترین یاریی خۆی ناوبرد، بەھۆی ئەو چەپڵە لێدانانەی لە کۆتایی یارییەکەدا ھاتبوون، کە بە "ھاواری شێر" ناوی برد. لەم یارییەدا ٣ خولەک کاتی زیادکراو لەبەرچاو گیرا، ئەمەش وای کرد بایرن میونشن کە لە ٩٠ خولەکدا بە گۆڵەکەی ماریۆ باسلەر سەرکەوتنی بەدەستھێنا، لە دوو خولەکی کۆتاییدا دۆڕا و جامەکە لە یاریگای کامپ نو ڕادەستی مانچستەر یونایتد بکات. لە ساڵی ٢٠٠٢ گەیشتە لووتکەی ژیانی وەرزشی کاتێک بۆ یاری کۆتایی مۆندیال لە نێوان ئەڵمانیا و بەرازیل ھەڵبژێردرا. پێش یارییەکە ئۆلیڤەر کاھن بە ڕۆژنامەی ئیرلەندی تایمزی ڕاگەیاند: کولینا ناوبژیوانێکی ئاستی جیھانییە، گومانی تێدا نییە، بەڵام بۆ ئێمە باش نییە. ئایا ئەوە ڕاست نییە؟" کان ئاماژەی بە دوو یاری گرنگی پێشوو کرد کە کۆلینا ناوبژیوان بوو و کان ئامادە بوو: یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ساڵی ١٩٩٩ کە لە ئەنجامدا بە ئەنجامی ٢–١ لە بایرن میونشن دۆڕا، و شکستی ٥–١ لەلایەن ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیاوە بەرامبەر ھەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە ساڵی ٢٠٠٢. لە یاری کۆتاییدا بەخت لە بەرژەوەندی کان نەبوو، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کە بە ئەنجامی ٢–٠ دۆڕان. لە ساڵی ٢٠٠٣ ژیاننامەی خۆی بە ناوی یاساکانی یارییەکەم بڵاوکردەوە. کۆلینا لە مانگی نیسانی ٢٠١٨ بۆ بینینی یاری نێوان شەھرڤارد و ٨٩ی شەھرڤارد لە نێوان یانەی ئیستقلالی تاران و یانەی تۆپی پێی پەرسەپۆلیس و سەردانی دامەزراوەکانی ناوبژیوانان، گەشتێکی کرد بۆ تاران.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Top 10 Best Football Referees Of All Time | Exclusive List" (بە ئینگلیزی). Sports Show.
  2. ^ "سفر کولینا بە تھران". ورزش 3. {{cite web}}: Cite has empty unknown parameter: |1= (help)