پیرانە (بە پۆرتووگالی: Piranha‏؛ کە بە واتای «زیانبەخش» دێت) یەکێکە لەوجۆرە ماسیانەی کە لەئاوی لێڵ و قۆڵ دەژی بەتایبەت لەڕووبارەکانی ئەمەریکای باشوور. بە ددانە تیژ و ترسناکەکەی بەناوبانگە کەئارەزوویەکی زۆری ھەیە بۆ خواردنی گۆشت. ناوەکەی لەدوو وشە پێک ھاتووە (پیر=ماسی) و (ئانە=ددان) کە پێکرا بە واتای ماسی دداندار دێت.

پۆلێنکردن دەستکاری

 
ماسی پیرانە-فەنزوێلا

ماسی پیرانە دەگەڕێتەوە بۆ خێزانی سیراسالمنە، کە ئەوخێزانەن ماسیەکانی گیاخۆریشن پێیان دەڵێن پالپاکۆ. خۆیان چوار جۆرن کە ماسی دداندارن بەناوەکانی پریستۆبریکۆن، سیراسالمنە، بیژۆسێنتروس، بیژۆبریستیس.

ژینگە دەستکاری

ماسی پیرانە لە ڕووبارەکانی ئەمازۆن و ئۆرینۆکۆ و گانا و بارانا و سان فرانسیسکۆ دەژین، ھەندێکیشیان لەم سنورانە تێپەریون و بڵاوبونەتەوە.

تایبەتمەندێتی دەستکاری

 
ئێسکی شەویلاگی ماسی پیرانە

درێژی پیرانە لە ١٥سم بۆ٢٥سم تێپەرناکات، جگەلەوەی کەھەندێ لەماسی گران کە ئاماژە بەوە دەکەن پیرانەی وەھایان گرتووە درێژیەکەی گەیشتۆتە ٤٣سم.

چوارجۆرە باوەکەی ئاسان دەناسرێتەوە بەھۆی ددانە تیژەکانیان جگە لەخێرایی و پەلامارە لەناکاوەکانیان.

 
پەیکەرێکی یادگاری ماسی پیرانە.
  • ماسی پیرانە ئارەزویەکی زۆریان ھەیە بۆ خواردنی گۆشت، بۆیە ھێرش دەکەنە سەر ھەر زیندەوەرێک کەبچێتە سنورەکەیان، جگەلەوەی ماسی کۆچەرین و بەردەوام لەشوێنێکەوە کۆچ دەکەن بۆ شوێنێکی تر.
  • وەرزی ھێلکەکردنیان لەنێوان مانگی ئازار تاوەکوو مانگی ئابە کەلەم ماوەیە ھەزاران گەڕای ھێلکە دادەنێنەوە وە ماوەی تروکانی ١٠ بۆ ١٥ ڕۆژە کە بەگوێرەی پلەی گەرمی ئاوەکە دەگەڕێتەوە.
  • ماسی پیرانە زۆرینەی کاتەکانی بۆ ڕاو تەرخان دەکات کە جۆرھا تەکنیکی ھەیە وەک خێرایی و لەناکاوی.

وە بەکۆمەڵ بۆ ڕاوشکاریان دەڕۆن ھەرماسیەو نێچیری خۆی بەتەنھا دەخوات مەگەر نێچیرەکە زۆر مەزن بێت و بەکۆمەڵ ڕاوی بکەن، کاتێک ماسیەکە بۆنی خوێن دەکات ھاردەبێت و شێتانە جولە دەکات. ھەر ووردەجولەیەک لەئاوەکانی بێت خێرا ھەستی پێدەکات، دەتوانێت بەیەک پاروو ماسیەکی تەواو قوت بدات بەڵام کاتێک ماسیەکە گەورە دەچێتە سنورەکەیان گورگ ئاسا بەکۆمەڵ پارچەپارچەی دەکەن، ھەروەھا گەلێک جار گیانلەبەرە وشکاوەکیەکانیش ڕاو دەکەن لەوکاتەی دەچنە کەنارئاوەکانیان بۆ توێنیەتی شکاندن.

مرۆڤ و پیرانە دەستکاری

 
ڕاوکردنی ماسیەکی پیرانە لەیەکێک لە ئاوەکانی ئەمەریکای باشوور.
  • ماسی پیرانە بەسەرچاوەی بێزاری ماسیگران دادەنرێت کە تۆڕی ماسیەکانیان لێ دەپچرێنێت و ماسیە بەتۆڕەوەبووەکان دەخۆن ھەربۆیە ڕواکردنی پیرانە بە تۆڕ شتێکی ئاستەمە.

دەشێت ماسی پیرانە بەخێوبکرێت لەماڵەکان لە ڕێگای حەوزی جوانکاری

مەترسییەکان بۆ سەر مرۆڤ دەستکاری

مرۆڤ وەک گشت گیانلەبەرەکانی تر نێچیرێکی باشی ماسی پیرانەیە کە بەکۆمەڵ ھێرشی دەکەنەسەر و پاچەپارچەی دەکەن، بۆیە ئەگەر لەماڵەوە ماسی پیرانەت ھەیە پێویستە بە وریاییەوە مامەلەیان لەگەڵ بکەی.

بەپێی ئامارەکان ھەفتانە ٤٠ڕووداوی ھێرشی پیرانە تۆماردەکرێت لە بەرازیل.

ئەمە حکومەتی بەرازیلی ناچارکردووە کە نیشانە و پەرژینی زۆر دابنێت لەنزیک ئەو ئاوانەی کە ماسی پیرانەیان تێدا دەژی.

ئەمانەش ببینە دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری