پڵنگ
(لە پڵینگەوە ڕەوانە کراوە)
پڵنگ (بە ئینگلیزی: Leopard) چوارەمین گەورە جۆری خێزانی پشیلەیە و بەشێکە لە پڵنگەکان. درێژی پڵنگ لە یەک مەتر تا نزیکەی دوو مەتر دەبێت. کلکی پڵنگ ٧٠ تا ٩٥ سم، کێشی پڵنگ لە ٢٨ تا٧٠ کگ دەبێت. وەک ئاسایی زۆربەی مێینەکان لە نێرینە بچووکترە. بێجگە لە کاتی جووت بوون یان ھەتا گەورە بوونی بەچکە (بێچوو) ە کان ئەوا پڵنگ ھەر بە تەنھا دەژی لە ساڤانا لە ئەفریقا و دارستانەکان ناوچە شاخاویەکان. زۆربەی ھەرە زۆری پڵنگەکان ڕەنگیان پرتەقاڵیە یان زەردێکی مەیلەو خاکیە، لەشی پڵنگ بە کۆمەڵێک پەڵە داپۆشراوە و پەڵەکان ھەندێک بچووکترن.
پڵنگ Temporal range: Late Pliocene or Early Pleistocene to Recent
| |
---|---|
Scientific classification | |
Kingdom: | Animalia
|
Phylum: | |
Class: | |
Order: | |
Family: | |
Genus: | |
Species: | P. pardus
|
Binomial name | |
Panthera pardus (Linnaeus, 1758)
| |
ئەو ھەرێمانی کە پڵنگ دەتوانێت تێیدابێت |
جۆرەکانی تری پڵنگ
دەستکاریجیاوازی نێوان پڵنگەکان بە گوێرەی شوێن و ناوچە و سروشتی درووست بوونیانە. پڵنگی ڕەش کە ئەمەش ھەمان جۆری پڵنگە بەڵام پێستەکەی لە زگماکیەوە مەیلەوو ڕەشە.
جۆرەکانی پڵنگ لە کوردستان
دەستکاریلە کوردستاندا پڵنگ لە دارستانی نزیک بە ناوچە مامناوەندەکان و شاخاویەکان ھەیە.
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریiucn
نەدراوە
سەرچاوەکان
دەستکاری- https://web.archive.org/web/20160308122753/http://koarp.org/?p=846
- https://web.archive.org/web/20150509003621/http://maildogmanager.com/page.html?p=000001XDDtjL2KurMdfWs%2Fz6ktHaRjkw
- http://www.altaconservation.org/ ١٨ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم «گیانلەبەر» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پڵنگ تێدایە. |