پڵنگی بەنگالی یەکێکە لەژێر جۆرەکانی پڵنگ کە زیاتر لە ھیندستان و بەنگلادیش دەبینرێت. ھەروەھا دەتوانرێت لە نیپاڵ، پاکستان، بوتان، میانمار و باشووری تبت بدۆزرێتەوە. بە شێوەیەکی نەریتی، ئەوان بە دووەم گەورەترین ژێر جۆری (لە ڕووی قەبارەوە) لە دوای پڵنگی سیبیریا دادەنرێت، ھەرچەندە پڵنگی باکووری بەنگال زۆرجار لە پڵنگی سیبیریا گەورەترە. تا ئێستا قورسترین پڵنگەکانی بەنگال کە بۆ لێکۆڵینەوە لە نیپاڵ گیراون، قورستر بوون لەو پڵنگانەی کە بەم دوایییە لە سیبیریا گیراون. پڵنگی بەنگال سەردەمانێک لە مەترسی لەناوچوون بوون بەڵام غەرامەی ڕاوکردنیان زیاد بوو و ژمارەیان زیاد بوو و لە مەترسی ڕزگاریان بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Bengal tiger»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣.