پریسیلا دی ئۆلیڤێرا

پریسیلا دی ئۆلیڤێرا ئەزیڤێدۆ (لە دایکبووی ١٩٧٨، بەنزیکی) ئەفسەرێکی بەڕازیلییە. لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی نێودەوڵەتی پێدرا لەبەرامبەر چالاکییەکانی.[١]


پریسیلا دی ئۆلیڤێرا، لە ساڵی ٢٠١٢، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی.
لەدایکبووننزیکی. ١٩٧٨
نەتەوەبەڕازیلی
پیشەئەفسەری پۆلیس

ژیان دەستکاری

پریسیلا لە ساڵی ١٩٧٨ لەدایکبوو. پریسیلا ھەمان ئەوکەسانەی دەستگیرکرد کەپێشتر ئەویان ڕفاندبوو و وەک دیلێک لای خۆیان ڕاگرتبوو.[٢] لە ساڵی ١٩٩٨، پەیوەندی دەکات بەڕزەکانی پۆلیسی ڕیۆ دی جانیۆر، لە ساڵی ٢٠٠٠ لەڕیزەکانی پۆلیسی سەرشەقام دەستبەکاردەبێت.[١] لە ساڵی ٢٠٠٧، دەڕفێندرێت و ھێرشی دەکرێتەسەر، بەلام لەدەست ڕفێنەرەکان ڕادەکات، دواتر سێ لە ڕفێنەرەکانی دەستگیردەکات.[٣][٤] لە ساڵی ٢٠٠٨، پلەکەی بەرزدەبێتەوە بۆ ھێزەکانی پۆلیسی پاسفیک لە ڕیۆ دی جانیرۆ.[١][٣] لەوەتی ساڵی ٢٠١٣ بووەتە سەرۆکی ھێزەکانی پۆلیسی پاسفیک، ئەمەش دوای ئەوەی ئەفسەری پێشوو تۆمەتی ونبوونی پیاوێکی بەسەردا ساغبوویەوە.[٢][٥] لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی نێودەوڵەتی پێدرا لەبەرامبەر چالاکییەکانی.[١] ھەروەھا گۆڤاری ڤیجا ناوی بە بەرگریکاری شارەکەی ھێنا.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت "2012 International Women of Courage Award Winners". state.gov. Archived from the original on 5 August 2012. Retrieved 5 August 2012.
  2. ^ ئ ا ب Jonathan Watts. "Voices of Brazil: the police chief pioneer". the Guardian.
  3. ^ ئ ا "Meet Major Pricilla: the woman pacifying Rio's favelas ahead of the World Cup". Telegraph.co.uk. 19 October 2013.
  4. ^ Zhang Jingya. "Americas Now 07/28/2014 Game changer- Pricilla de oliveira Azevedo - CCTV News - CCTV.com English". cntv.cn. Archived from the original on 19ی Julyی 2018. Retrieved 28ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٩ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "BBC News - Favela life: Rio's city within a city". BBC News.