پردی دیجلە ( بە تورکی: Dicle Köprüsü  ; بە کوردی: Pira Dehderî‎ ) پردێکی مێژووییە لە ئامەد بەسەر ڕووباری دیجلە دەڕوانێت. درووستکردنی پردەکە لە ساڵی ١٠٦٥ تەواو بووە، ژمارەی دە کەوانەیە و درێژی کۆی گشتی ١٧٨ مەتر (٥٨٤ پێ)، هەندێکجار پێی دەگوترێت پردی سیلڤانە بەهۆی ئەوەی شوێنەکەی لەسەر ڕێگای سیلڤانە.[١]

دیمەنی شەوانەی پردی دیجلە لە ئامەد.

پردەکە لەلایەن نیزامەدین و مویید ئەلدەولە لە سەردەمی شانشینی کورد، سەردەمی میرنشینی مەروانییەکان (٩٩٠-١٠٨٥) لەلایەن تەلارساز یوسف کوڕی عوبێد کوڕی سەندجار لە ساڵی ١٠٦٥ دروستکراوە. [٢]


بەهۆی تایبەتمەندییە مێژووییەکەیەوە، دوای دروستکردنی پردی مەروانیدز ، هاتوچۆی ئوتومبێل بەسەر پردەکەدا ڕاگیراوە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Dicle Köprüsü (On Gözlü Köprü)" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Kent Haber. 2009-05-24. Archived from the original on 2012-03-18. Retrieved 2012-09-18. ١٨ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Dicle Köprüsü (On Gözlü Köprü)" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Kent Haber. 2009-05-24. Archived from the original on 2012-03-18. Retrieved 2012-09-18."Dicle Köprüsü (On Gözlü Köprü)" (in Turkish). Kent Haber. 2009-05-24. Archived from the original ١٨ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. on 2012-03-18. Retrieved 2012-09-18.
  3. ^ "Bağıvar Köprüsü Törenle Hizmete Açıldı - Diyarbakır". Haberciniz (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2009-11-25. Retrieved 2012-09-18.