پراگماتیزم
پراگماتیزم یان کردەوەخوازی یان کردارخوازی[١] ھۆرتەوبەرەیەکی فەلسەفییە کە وشە و ئەندێشە بە ئامرازی پێشبینیکردن و چارەسەرکردنی پرس و دەستبەکاربوون دەزانێ و، ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە ئەرکی ئەندێشە گێڕانەوە و نواندنەوەی واقیعە. پراگماتیستەکان دەڵێن بۆ ئەوەی کە فەلسەفیترین مژارەکان - وەک سروشتی مەعریفەت و زمان و تێگەیشتەکان و مانا و باوەڕەکان و زانست - بە باشترین شێوە خۆیان نیشان بدەن، پێویستە بە کردەوە بە کار بگیرێن و ڕادەی سەرکەوتن یا پەککەوتنیان لە کردەوەدا ھەڵبسەنگێندرێ.[٢]
پراگماتیزم لە ۱۸۷۰کاندا لە ویلایەتە یەکگرتووکاندا دەستی پێ کرد. سەرچاوەکەی زۆرتر دەگەڕێننەوە بۆ چارڵز سەندێرز پێرس و ویلیام جەیمز و جۆن دیوویی.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ سەجادی, بەختیار (2022). فەرھەنگی زاراوەی ڕەخنەیی. ماڵی وەفایی. p. 362.
- ^ "Pragmatism", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2022-10-01, retrieved 2022-10-25
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پراگماتیزم تێدایە. |