پایسکلدزەکان
پایسکلدزەکان (بە ئیتاڵیی: Ladri di biciclette) فیلمێکی ئیتاڵییە بەرھەمھێنراوە لە ساڵی ١٩٤٨ لە دەرھێنانی ڤیتۆریۆ دیسیکایە باس لە باوکێکی ھەژار دەکات کە لەگەڵ کوڕەکەیدا بەدوای پایسکل دزراوەکەیدا دەگەڕێت کە ئەگەر بێتو نەیدۆزێتەوە کارەکەی لەدەست دەدات
پایسکلدزەکان | |
دەرھێنەر | ڤیتۆریۆ دیسیکا |
---|---|
بەرھەمھێنەر | پرۆدیۆسیۆنی دیزیکا |
نووسین | ڤیتۆرییۆ دیسیکا، سوسۆ دامیکۆ، سیزار زاڤاتینی، جیراردۆ گوێرێری، ئۆرێستێ بیانکۆلێ، ئەدۆلفۆ فرانکی، چیرۆکی سەرەکی (لویجی بارتۆلینی) |
کاست | ئینزۆ ستایۆلا، لامبێرتۆ ماگیۆرانی |
مۆسیقا | ئەلیساندرۆ چیچیۆنینی |
وێنەگری سینەمایی | کارلۆ مۆنتۆری |
دەستکاری | ئیرالدۆ دا ڕۆما |
ماوەی فیلم | ٩٣ دەقە |
وڵات | ئیتاڵیا |
زمان | ئیتاڵی |
تێچوون | ٨١ ھەزار دۆلار |
داھات | ٣٧١ ھەزار دۆلار |
پایسکلدزەکان لە ڕۆمانێکی لویجی بارتۆلینی وەرگیراوە و لامبێرتۆ ماگیۆرانی ڕۆڵی باوکە خەمبارەکە دەگێڕێت و ئینزۆ ستایۆلاش ڕۆڵی کوڕەکەی دەگێڕێت، ئەم فیلمە بە شاکاری نیۆڕیالیزمی ئیتاڵی دادەنرێت و لە ساڵی ١٩٥٠ خەڵاتێکی ئۆسکاری وەرگرتووە وەکو شانازی[١] و لەنێو باشترین فیلمەکانی مێژوودا بەپێی سایت ئاند ساوند کە ٨٤٦ ڕەخنەگری دیاریان کردووە ڕیزبەندی ٣٣ی پێدراوە[٢] ھەروەھا ئینستیوتی فیلمی بەریتانی لە نێو ئەو ٥٠ فیلمەدا دایناوە کە پێویستە پێش ١٤ ساڵی تەماشا بکرێن[٣]
چیرۆک
دەستکاریئەنتۆنیۆ پیاوێکی خێزاندارە کە تازە کاری دەست کەوتووە بەڵام بۆ کارەکەی پێویستی بە پایسکلێکە بەڵام پایسکلی نییە ناچار ھەندێک پارچەی جێخەو و بەتانی دەفرۆشێت تا پایسکلێک بکڕێت، دوای ئەوەی دەچێتە سەر کارەکەی کە ھەڵواسینی پۆستەر و ڕیکلامە پایسکلەکەی لێدەدزرێت و ئەویش زۆر پێویستییەتی بۆیە لەگەڵ کوڕەکەی دەست دەکات بە گەڕان بەدوای پایسکلەکەدا و بە درێژایی ڕۆژ لەگەڵ برونۆی کوڕی دەگەڕێن و بەھۆی ئەو پەستانەوە کە لەسەر ئەنتۆنیۆی باوکە زۆر جار لە برونۆ توڕە دەبێت و لێێدەدات و ھەندێکاتیش ئارامە و لەگەڵ کوڕەکەیدا زۆر میھرەبانە، دوای ھەوڵدانێکی زۆر کەسێک دەدۆزێتەوە کە دڵنیایە ئەو دزی پایسکلەکەیەتی و دوای دەکەوێت بەڵام خەڵکی گەڕەک ھەموان پشتگیری لەگومانلێکراوەکە دەکەن و پۆلیسیش پایسکلەکە نادۆزێتەوە لە ماڵی گومانلێکراودا بۆیە ئەنتۆنیۆ ناچار دەکرێت ئەو گەڕەکە جێبھێڵێت و بە شەرمەزارییەوە لەگەڵ کوڕەکەی ئەوێ جێدەھێڵێت و بێھیوا بووە لە دۆزینەوەی پایسکلەکەی، ئەنتۆنیۆ پایسکلێک دەبینێت لەبەردەم ماڵێکدا و بە کوڕەکەی دەڵێت بەو پاسە بڕۆرەوە ماڵەوە بەڵام کوڕەکەی سواری پاسەکە نابێت و لە سوچێکەوە تەماشای باوکی دەکات، ئەنتۆنیۆ ھەوڵی دزینی ئەو پایسکلە دەدات بەڵام خەڵکی دەیگرن و بەڵام ناھێڵن کار بگاتە پۆلیسخانە لەو کاتەدا کەسێک بە تەشەرەوە ئەنتۆنیۆ دەڵێت: چ نموونەیەکی جوان بۆ کوڕەکەت جێدەھێڵیت
برونۆی بچووک کڵاوەکەی باوکی ھەڵدەگرێتەوە بە گریانەوە لەگەڵ باوکی قەرەباڵغییەکە جێدەھێڵێت
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ پێڕستی خەڵات و پاڵاوتنەکانی پایسکلدزەکان - IMDB کۆتا سەردان - ٢١ی ٨ی ٢٠١٧
- ^ باشترین سەد فیلمەکەی مێژوو - BFI ٧ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. کۆتا سەرداب ٢١ی ٨ ی ٢٠١٧
- ^ ٥٠ فیلم کە پێویستە پێش ١٤ ساڵی ببینرێن - دەیلی مەیڵ - کۆتاسەردان ٢١ی ٨ی ٢٠١٧
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پایسکلدزەکان تێدایە. |