پاسەکانی نەھێشتنی جیاکاری

پاسەکانی نەھێشتنی جیاکاری لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بریتییە لە شێوازی تێکەڵکردنی قوتابیانی سپی پێست و ڕەشپێست لەکاتی بردنیان بۆ قوتابخانە بە مەبەستی نەھێشتنی جیاکردنەوەی نەژادیی لە قوتابخانەکاندا.[١]

پاسێکی تێکەڵکراو لە چارلۆت، باکووری کارۆڵاینا، شوباتی ١٩٧٣.

لە ساڵی ١٩٥٤ـدا، دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان جیاکردنەوەی نەژادی لە قوتابخانە گشتییەکان بە نادەستووری لە قەڵەمدا، بەڵام چەندین قوتابخانەی ئەمریکی بەردەوامبوون لەسەر ئەم خووەیان کە دابەشبوونی نەخشەیی ڕێخۆشکەر بوو بۆ ئەمە، ھەربۆیەش بە تێکەڵکردنی قوتابیانی ڕەشپێست و سپی پێست لە چەندین ناوچەی جیاواز، وەک چارەسەرێک دەبینرا بۆ ئەم دیاردەیە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Zhao, Christina (June 27, 2019). "What is busing? Joe Biden forced to defend record of segregation in face of Kamala Harris attacks". Newsweek. Retrieved June 28, 2019.
  2. ^ Jost, Kenneth (April 23, 2004). "School Desegregation". CQ Researcher. 14 (15): 345–372.