پارێزگای دۆبریچ (بە بولگاری: Област Добрич) پارێزگایەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی بولگاریا بەشێکە لە ناوچەی جوگرافی باشووری دۆبرۆجا. لە ڕۆژھەڵاتەوە بە دەریای ڕەش، لە باشوورەوە بە پارێزگای ڤارنا، لە ڕۆژاوا بە پارێزگاکانی شومێن و سیلیسترا لە باکوورەوە بە ڕۆمانیا سنووردار کراوە. بەسەر ٨ شارەوانیدا دابەشکراوە. ژمارەی دانیشتووانی ساڵی ٢٠١١ ١٨٦٠١٦ کەس بووە.[١][٢][٣] ئەم پارێزگایە لە نێوان ساڵانی ١٩١٣ بۆ ١٩٤٠ بەشێک بووە لە ڕۆمانیا

پارێزگای دۆبریچ
دامەزران٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩
وڵاتبولگاریا
پایتەختدۆبریچ
دابەشکاریی کارگێڕیبولگاریا
ناوچەی کاتیکاتی ئەوروپای ڕۆژهەڵات
خاکی ئاماریSeveroiztochen Planning Region
Associated electoral district8th MMC – Dobrich
پۆتانی شوێن٤٣°٣٥′٠″N ٢٨°٠′٠″E
دانیشتووان١٤٧٬٢٠٨
بەرزی لە ئاستی دەریا١٧٢±١ مەتر
ھاوسنوورە لەگەڵپارێزگای سیلیسترا
ڕووبەر٤٬٧١٩٫٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttp://www.dobrich-governor.org/
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیلТХ
Map

دانیشتووان دەستکاری

ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای دۆبریچ ٢١٥٬٢٣٢ کەس بووە (٢١٥٬٢١٧ کەسیش ھاتووە) بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠١، کە ٤٩٫٣٪یان لە ڕەگەزی نێر و ٥٠٫٧٪یان لە ڕەگەزی مێ بوون.[٤] لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩دا، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە کە لەلایەن دامەزراوەی نیشتمانی ئاماری بولگاریا ڕاگەیەندرا، ژمارەیان ١٩٩٧٠٥ کەس بووە[١] کە ٢٣٫٨٪یان دانیشتووانی سەرووی ٦٠ ساڵن.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری