پارتی دیموکرات (تورکیا، ١٩٧٠)

پارتی دیموکرات یان بە کورتی دەپە (بە تورکی: Demokratik Parti, DP) حیزبێکی سیاسی لە تورکیا بوو کە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٠ دامەزرا. ئەم حیزبە نابێت لەگەڵ پارتی دیموکراتی مێژوویی یان پارتی دیموکراتی ئێستاکە تێک بچێت. پارتی دیموکرات پشتیوانیی لە لیبرالیزمی ئابووری و مافە تاکەکەسییەکان دەکرد و جەختێکی زۆر لەسەر حکوومەتی یاسا ھەبوو. حیزبەکە و بە تایبەت فەڕۆخ بۆزبەیلی سەرەڕای لیبرال بوون لەسەر مژارە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان، بە توندی جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە مرۆڤ دەبێت بۆ بەرزڕاگرتنی ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووری خۆی ھەوڵ بدات.

پارتی دیموکرات
Demokratik Parti, DP
دامەزراندن١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٠
جیابووەتەوە لەپارتی دادگەری
شوێنگەی سەرەکیئانکارا
ھەڵوەشینەوە٤ی ئایاری ١٩٨٠
ئایدۆلۆژیاشۆپپارێزیی لیبرال
لیبرالیزمی ئابووری
دژە گەندەڵی
شوێنی سیاسیڕاستی ناوەندی

سەرچاوەکان دەستکاری