وشەی پاراسیکۆلۆژیا بەواتای لەودیو دەروون دێت. ئەم زانستە لەو دیاردە نائاساییانە دەکۆڵێتەوە کە دوور لە جیھانی فیزیک یان جیھانی ماددی ڕوو دەدەن وەک "پێشبینی"، تنبو‌و بیرگۆرکێ ( تلباسی)، خوێندنەوەی بیر(قرا‌وە الافکار). لەکۆنەوە مرۆڤ درکی بەم دیاردە نائاساییانە کردووە و‌ خەڵکانێکی زۆریش ھەبوون کە لەوبوارەدا دەستێکی باڵایان ھەبووە. لە کۆندا جادووکەرە‌کان و کاھینەکان سەرگەرمی بوارەکانی پاراسایکۆلوژیا بوون بەڵام لەو سەردەمەدا بە جادوو و ئەفسوون ناوزەند کراوە و لێکۆلینەوەی‌ زانستی لەبارەیەوە ئەنجام نەدراوە.


سەرھەڵدان

دەستکاری

دەربارەی‌ سەرچاوەی‌ دەرکەوتنی ئەم دیاردانە گەلێک بیرو بیروڕا ھەیە،‌ ھەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەتای پڕاکتیزەکردنی بوارەکانی پاراسایکۆلوژیا دەگەڕێتەوە بۆ پەیڕەوکەرانی ئاینی (ڤیدا) لە ھیندستان، ھەندێکی دیکەش پێیان وایە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی فیرعەونە کۆنەکان. بەڵام مێژوو پێمان دەڵێت لەناو زۆرینەی‌ گەلانی دونیادا پاراسایکۆلۆژی ھەبووە، بەڵام وەک پێشتر ئاماژەمان پێکرد لەو سەردەمانەدا بە ئەفسون و جادوو ناوزەند کراوە.

پاراسایکۆلۆژیا لەسەردەمی نوێدا

دەستکاری

دوای ئەوەی‌ لێکۆلینەوەکان سەبارەت بە دەروونزانی لە خۆرئاوا گەشەیەکی زۆری بەخۆوە دی‌ پاراسایکۆلۆژیا ڕێرەوێکی دیکەی‌ وەرگرت، بەجۆرێک توانرا لێکدانەوەی‌ زانستی بۆ ئەنجام بدرێت لەو نێوەندەشدا زانایانی ئەم بوارە بوونی ھێزە لەڕاددەبەدەرەکانیان کرد بە دوو بەشەوە: یەکەمیان/ ئەو کەسانەن کە خۆیان خاوەنی ھێزێکی لەڕاددەبەدەرن واتە بەشێوەیەکی خۆڕسک ئەو توانایەیان ھەیە. دووەمیان/ ئەو کەسانەن کە لەڕێگەی‌ ڕاھێنانەوە توانا لە ڕاددەبەدەرەکانیان تیادا دەرئەکەوێت.


سەرچاوەکان

دەستکاری