وەرزش لە تورکیا ئەو وەرزشانە دەگرێتەوە کە خەڵکی تورکیا ئەنجامی دەدەن ھەندێکیان تاکەکەسین و ھەندێکی دیکەیان کۆمەڵەین. جەماوەریترین وەرزش لە تورکیادا تۆپی پێیە، و ناودارترین یانەکانیان، گاڵتەسەڕای و فەنەرپاشە و بجیکتاشە، لە ساڵی ٢٠٠٠ گاڵتەسەڕای کاسی یەکێتی ئەوروپی و کاسی سوپەر ئەوروپی بە دەست ھێنا، و دوای دوو ساڵ ھەڵبژاردەی تورکی سەرکەوت بۆ قۆناغی کۆتایی کاسی جیھانی ساڵی ٢٠٠٢ لە ژاپۆن و کۆریای باشوور، و ساڵی ٢٠٠٨ ھەڵبژاردەی نەتەوەیی تورکی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی لە کاسی ئەورووپادا. لە وەرزشە سەرەکییەکانی تر باسکێتە، ھەروەھا زۆرانبازی لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە وەرزشی باوی تورکیایە و جەماوەرێکی زۆری ھەیە، ھاوکات بەرزکردنەوەی قورسایی لە نێوان ھەردوو ڕەگەزی ژنان و پیاواندا لایەنگری ھەیە، وەرزشی ئۆتۆمبێل وەک فۆرمولا یەک و یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان و گۆڵف بە ھەمان شێوە لایەنگری خۆیان ھەیە. ھەروەھا یارییەوەرزشییەکانی وەک تێنس و بالە و تۆپی دەست و سەلە و تایکواندۆ و و مەلەوانی و مستانی و چەندین جۆری دیکە وەک ھەر وڵاتێکی دیکە لە تورکیاش ئەنجام دەدرێت

سەرچاوەکان دەستکاری

SPORTS IN TURKEY