وێزێ گوندێکی قەزای چۆمان، پارێزگای ھەولێرە. بە دووری ٢٠٠ کم دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی باکووری پارێزگای ھەولێر، کۆتا گوندی باشووری کوردستانە ھاوسنورە لەگەڵ ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ناوچەکی فراوانی شاخاوییە کە خەڵکەکەی زیاتر بە کشتوکاڵ و باغداری و ئاژەڵداری خەریکن. ژمارەی دانیشتووانی لە ٢٠٠ کەس زیاتر دەبێت. ژمارەیەکی زۆر ناوچەی گەشتیاری ھەیە کە گرنگترینیان پڕژەیەکە تونێلە بەفرەکانی لێیە و چوار وەرزی ساڵ بەفری لێنابڕێ بەرزترین پلەی گەرمی لە ھاوینان لە ٢٠ پلەی سیلیزی تێپەڕ ناکات.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری