ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/وڵاتە بەشداربووەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە

وڵاتە بەشداربووەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
ناوی پرۆژە وڵاتە بەشداربووەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
ژمارەی پرۆژە ٧
ژمارەی وتارەکان ٢٬٩٥٧
کویری نییە
ڕەگ ڕەگ
داتابۆکس  نەخێر
بۆت AramBot
ڕەوش ڕەوش:     کرا
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ و
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
دروستکردنی سەرجەم بەشدارییەکانی ھەر وڵاتێک لە خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە، بێجگە لە ٤٦ وتار کە پێشتر دروستکراون.

دراوەکان دەستکاری

دراوەکان لە گووگڵ سپرێدشیت دەستکاری دەکرێن. بۆ بینین کرتە لە دراوەکانی پرۆژەکە لە گووگڵ سپرێدشیت بکە.

بۆ وەرگرتنی دەسەڵاتی دەستکاریکردن

  • سەرەتا کرتە لە بەستەرەکەی سەرەوە بکە.
  • تێبینی بکە کە دوگمەیەک ھەیە و لەڕێگەیەوە دەتوانیت داوای دەستکاریکردن پێشکەش بکەیت.
  • لە بەشی پەیامەکە تەنیا ناوی بەکارھێنەریی خۆت بنووسە کە ئەمە بۆ ئەوەیە تا بزاندرێت کە تۆیت چونکە بۆ ھەر بەکارھێنەرێک تەنیا یەک ئیمەیل وەردەگیرێت.
    • تکایە گەر ناتەوێت ئیمەیلی کەسی یان ئیمەیلی سەر ھەژماری ویکیپیدیات دەرکەوێت، ئەوا بە ئیمەیلێکی تر داوای دەستکاریکردن پێشکەش بکە چونکە بۆ خاوەنی پەڕگەکە و ئەوانەی کە لەژوورەوەن و دەستکاری دەکەن، ئیمەیلەکەت دەردەکەوێت.
  • کەمێک چاوەڕێ بکە و ئیمەیلی وەرگرتنت بۆ دەگەڕێتەوە.
  • دەتوانیت دەستکاری بکەیت!

وەسف دەستکاری

یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد یاخود ئۆڵمپیکیش ناسراوە، پاڵەوانییەتییەکی گەورەی نێودەوڵەتی فرە وەرزشییە بە شێوەیەکی ئاسایی چوار ساڵ جارێک لە وڵاتێک بەڕێوەدەچێت. یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٦ لە شاری ئەتینای پایتەختی یۆنان بەڕێوەچوو و دوایین جاریش ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە شاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوەچوو لە ھەر پێشبڕکێیەکی ئۆڵۆمپیاددا مەدالیای زێڕ بە پلەی یەکەم دەبەخشرێت، مەدالیای زیو بە پلەی دووەم ، ھەروەھا مەدالیای برۆنز بە پلەی سێیەم دەبەخشرێت؛ ئەم نەریتە لە ساڵی ١٩٠٤ دەستی پێکرد. ساڵ بە ساڵ نەتەوە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە لە زیاد بووندایە. ئەمەش لە بەر گرینگی و بایەخی ئەم پاڵەوانییەتییە کە چوار سال جارێک لە وڵاتێک بەڕێوەدەچێت. ھەربۆیە ئەمە جێگای بایەخ و گرینگی پێدانی ویکیپیدیایە.ھەرچەندە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی بایەخی تەواوەتی بە ژمارەی وەرزشوانان و ئەو یارییانەی تێیدا بەشداربوون،بەڵام لە ئێستادا ئەم پڕۆژەیە ناتوانێت لە ھەموو وتارەکان ئەم زانیاریانە جێگیربکات.ئەم پڕۆژەیە دەروازەیەکی گرینگ دەبێت بۆ ناساندنی وڵاتە بەشداربووەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی و ژمارەی بەشدارییەکانیان.یەکەم پڕۆژەی تایبەت بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادە، ھیوادارین ئەمە یەکەم و کۆتا دانە نەبێت.