ویلیام ئارتر وارد (بە ئینگلیزی: William Arthur Ward؛ لەدایکبووی ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٢١ – مردووی ٣٠ی ئازاری ١٩٩٤) نووسەرێکی بەھرەمەند و بە توانای ئینگلیز بوو.

پتر لە ١٠٠ وتار و ھۆنراوەی نووسیوە، زۆرینەی نووسراوەکانی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی Reader's Digest و The Phi Delta Kappan و Science of Mind بڵاوکراونەتەوە. ستوونێکی تایبەتی ھەبوو بە ناوی "Pertinent Proverbs" لە ڕۆژنامەی Fort Worth Star-Telegram ھەروەھا وتاری دەنووسی بۆ بڵاوکراوەکانی یانە سەربازییەکانی ئەمریکا. زیاتر نووسەرێکی بە وێژە و ئەدەبیانە بوو، ھەربۆیە بۆ زۆرینەی دانیشتنە نێودەولەتییەکان داوای وتاریان لێ دەکرد.

ھەڵگری بڕوانامەی بە کالۆریۆس بوو لە ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە زانکۆی ماکمۆری، دواتر بڕوانامەی ماجستێری بەدەست ھێنا لە زانکۆی ئۆکلاھۆما بەڵام نەیتوانی بڕوانامەی دکتۆرا بەدەست بێنێت لە زانکۆکانی تێکساس، بەڵام لە ١٩٦٢ بڕوانامەی شانازیان پێ بەخشی لە زانکۆی ئۆکلاھۆما لەبەرامبەر ھەموو داھێنان و خزمەتەکانی لە بواری نووسین.

لە ساڵی ١٩٥٥ وەک یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی تێکساس ویسلیان دەست بەکاربوو. جگە لە چەندین بەرپڕسیارێتی گرنگ، بۆ ماوەی دووساڵ بەرێوەبەری ڕەوشی پیشەیی بوو لە کۆنگرەی تێکساس بۆ ڕەوشی ناوەندی، وە بۆماوەی چواڕ ساڵ وانەبێژ بووە لە کۆمەڵەی سیجلەر بۆ پەرتوکی پیڕۆز کە سەر بە کڵێسای میتۆدی تەکنیکی بوو. ھەروەھا چاودێر و پێشەوای مامۆستایانی کڵێساکە بوو.

ئەندامی پیشەیی کۆمەڵەی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی ئەمریکی بوو، ئەندامی سەکۆی بەستەری نێودەولەتی بوو، ئەندامی پەیوەندییە گشتییەکانی ئاینی بوو لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی نێودەولەتی حکومی و نا حکومی.

بەرھەمەکان دەستکاری

  • Fountains of Faith, ISBN 978-0837567495
  • For This One Hour, ASIN B000OKBF82
  • Thoughts of a Christian Optimist ASIN B00POEXA5O
  • Prayer Is

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری