ویلیامی ئۆکامی، واتە ویلیامی خەڵکی شاری ئۆکام لە ئینگلیز، لۆژیکزان و فەیلەسووفی سکۆلاستیکی سەدەکانی ناوین بوو. ساڵی ١٢٨٥ لە دێی ئۆکامی سەر بە شارستانی ساری لە باشووری لەندن لە دایک بووە. لەوە دەچێ شاگردی دانس سکەوتس بووبێ. لە ڕاستیدا، فەلسەفەی سکۆلاستیک بە ئۆکام کۆتایی پێ ھات.

ئۆکام لە پێشەنگانی نۆمینالیزمە. گرنگترین شوێنەواری لە کولتووری ڕۆشنبیریی ئەمڕۆدا ئەو پرەنسیپەیە کە دەڵێ «ڕوونکردنەوەیەک کە سادەترە، دەشێ دروستتریش بێ» و بە تێغی ئۆکام ناسراوە.