ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠

ویلایەتە یەکگرتووەکان یەکێک بوو لە وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠، کە یارییەکانی لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢١ تا ٨ی ئابی ٢٠٢١ شاری تۆکیۆی ژاپۆن بەڕێوەچوو[١] لە بنەڕەتدا بڕیاروابوو یارییەکانی ئەم ئۆڵمپیادە لە ٢٤ی جوولای ٢٠٢٠ دەست پێبکات بەلام بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا یارییەکانی بۆ ٢٣ی جوولای ٢٠٢١ دواخرا.[٢] ٦١٣ پێشبڕکێکار، (٢٨٥ پیاو و ٣٣٠ ژن) ڕکابەریان لە ٣٥ وەرزشدا کرد. بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا ژمارەی خانمە وەرزشوانەکان زیاتر بوو لە پیاوان، وەرزشوانانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە کۆکردنەوەی ١١٣ مەدالیا (٣٩زێڕ و ٤١ زیو و ٣٣ برۆنزی) گەرانەوە وڵاتەکەی خۆیان،[٣] بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک پلەی یەکەمیان بەدەست ھێنا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Tokyo wins race to host 2020 Olympics». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2022-08-30 ھێنراوە.
  2. ^ «Joint Statement from the International Olympic Committee and the Tokyo 2020 Organising Committee – Olympic News». International Olympic Committee (بە ئینگلیزی). ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «China accused of 'cheating' after petty act over Olympic medals». au.sports.yahoo.com (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.