ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٤

ویلایەتە یەکگرتووەکان یەکێک بوو لە وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٤، کە لە پاریس و ئیل دی فەرەنسا بەڕێوەچوو. ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشبڕکێکە لە ٥ی تەممووز بەڕێوەچوو، بەڵام ھەندێک پێشبڕکێ پێشتر لە ٤ی ئایار دەستیان پێکردبوو.[١] ٢٩٩ پێشبڕکێکار، (٢٧٥ پیاو و ٢٤ ژن)، بەشدارییان لە ١٠٨ یاری کرد لە ١٨ وەرزشدا. وەرزشوانانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە کۆکردنەوەی ٤٥ مەدالیای زێر بۆ جاری پێنجەم لە مێژووی خۆیدا و جاری دووەم لەسەر یەک پلەی یەکەمیان بەدەستھێنا.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Paris 1924 Olympic Games | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-29.
  2. ^ "United States at the 1924 Paris Summer Games | Olympics at Sports-Reference.com". web.archive.org. 2020-04-17. Retrieved 2022-08-29.