ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦
ویلایەتە یەکگرتووەکان یەکێک یوو لە وڵاتە بەشدابووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦ وڵاتی یۆنان کە یارییەکانی لە ٦ بۆ ١٥ی نیسان بەڕێوەچوون، وەرزشوانانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سێ وەرزشدا بەشدارییان کرد. لەگەڵ ئەوەش ژمارەیان ١٤ کەس بوو بەڵام سەرکەوتووترین تیمی یارییەکان بوو لە ڕووی بەدەستھێنانی مەدالیای زێڕەوە، بە ئەنجامی ١١ بە ١٠ لە وڵاتی یۆنان خانەخوێ بردەوە. وەرزشوانانی ویلایەتە یەکگرتووەکانلە کۆی گشتی مەدالیاکان ٢٠ مەدالیای بردەوە و پلەی یەکەمی یەکەم خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بەدەستھێنا لە دوای ئەو وەرزشوانانی یۆنان ھاتن.[١][٢] زۆربەی وەرزشوانانی ویلایەتە یەکگرتووەکان خوێندکاری زانکۆی ھارڤارد، زانکۆی پرینستۆن، ئەندامی کۆمەڵەی وەرزشی بۆستن بوون. تۆماس بێرک یەکەم مەدالیای زێری ولاتەکەی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بەدەستھێنا.[٣]
ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦ | |
---|---|
وەرزش | Olympic sport |
بەشداربووە لە | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦ |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
بەشێک لە زنجیرەی | ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیاد |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٩٦ |
خەڵاتەکان | Olympic gold medal، Olympic silver medal، Olympic bronze medal |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Athens 1896 Olympic Games | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Editors، History com. «First modern Olympic Games». HISTORY (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی) - ^ «Olympedia – Tom Burke». www.olympedia.org. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦ تێدایە. |