ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیاد

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٦ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد. لەو کاتەوە جگە لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکایەتی کەمپینی بایکۆتکردنی ئۆڵۆمپیادی ١٩٨٠ی کرد وەک ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە لەشکرکێشی یەکێتی سۆڤیەت بۆ سەر ئەفغانستان، بەشداری سەرجەم خولەکانی دیکەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە. ھەروەھا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٢٨ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی کردووە. وەرزشوانانی ئەمریکا بەشێوەیەکی گشتی خاوەنی ٢٦٢٩ مەدالیای ئۆڵۆمپیادی ھاوینەن (١٠٦٠یان زێڕین)، ھەروەھا خاوەنی ٣٣٠ مەدالیای ئۆڵۆمپیادی زستانەنکە (١١٣یان زێڕین)، ئەمەش وای کردووە ئەمریکا ببێتە خاوەنی زۆرترین مەدالیای ئۆڵۆمپیاد لە مێژوودا.

ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیاد
وەرزشOlympic sport
بەشداربووە لەیارییەکانی ئۆڵمپیک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

سەرچاوەکان دەستکاری