ویلایەتەکان و دەڤەرە یەکگرتووەکانی هیندستان


ھیندستان یەکێتییەکی فیدراڵییە کە ٢٨ ویلایەت و ٨ ناوچەی یەکگرتوو لە خۆدەگرێت،[١] کۆی گشتیان ٣٦ ویلایەتە. ھەر یەک لەم ویلایەتانە دابەش کراون بۆ یەکە و بەشی کارگێڕی بچووکتر.

ویلایەتەکان و دەڤەرە یەکگرتووەکانی هیندستان
لقیadministrative territorial entity of India، first-level administrative country subdivision، constituent state
وڵاتھیندستان

مێژوودەستکاری

پێش سەربەخۆ بوونیدەستکاری

سێگۆشەی ھیندستان بە درێژایی مێژوو لەلایەن چەندین نەتەوە و ڕەگەزی جیاواز فەرمانڕەوایی کراوە، و ھەریەکێک لەم ڕەگەزانە شوێنەوار و پەنجەمۆری سیاسەتی خۆی جێھێشتووە لە دابەشکردنی کارگێری ناوچەکە و سەپاندنی دەسەڵات[٢][٣][٤][٥][٦][٧][٨][٩][١٠][١١]. ڕاجی بەریتانی لەدەسەڵاتی ماوە کە فەرمانڕەوای موغال بوو. لەو ساتدا ھندستان دابەش ببوو بەسەر چەند پارێزگایەک (کە پێی دەگوترا سەرۆکایەتییەکان)، ڕاستەوخۆ لەلایەن بەریتانیاو و دەوڵەتی شازادەوە بەڕێوەدەبرا، کە بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن میرێکی ناوخۆیی یان ڕاجای دڵسۆز بە ئیمپراتۆرییەتی بەریتانیاوە دەستی بەسەرداگیرابوو.

١٩٥٠–١٩٤٧دەستکاری

لەنێوان ساڵانی ١٩٤٧ و ١٩٥٠ ناوچە ویلایەتییەکانی میری لە ڕووی سیاسییەوە یەکخرابوون لە نێو یەکییەتی ھیند. زۆربەیان یەکیان گرتبوو کە لە پارێزگایەکانی ئێستادا بەدیار دەکەوێ، ئەوانی تر لەژێر پارێزگایەکانی نوێوە ڕێکخرا بوون، لەمانە: ڕاجستان، ھیماچال پرادش، مادیا بھارات، و ڤیندیا پرادش، کە لە چەندین ویلایەتی میری پێکھاتووە، ژمارەیەکی کەمیان، کە ئەمانەن میسۆر و حەیدەراوا و بوپاڵ و بیلاسپور بوون بە پارێزگای سەربەخۆ. دەستووری نوێی ھیندستان کە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٥٠دا ھاتە سەر کار، ھیندستانی کردە کۆمارێکی دێموکراتی دەسەڵاتدار. کۆماری ھیندستان نوێ بە «یەکێتی ویلایەتەکان» ڕاگەیەندرا. [١٢]دەستووری ساڵی ١٩٥٠ جیاکراوەتەوە لەنێوان سێ ویلایەتی سەرەکی.

ویلایەتی بەشی (A)، کە حوکمرەوانی پارێزگایەکانی ھەرێمی پێشووی ھیندستانی بەریتانی بوون، لەلایەن پارێزگاری ھەڵبژێردراو و ئەنجومەنی یاسادانانی دەوڵەتەوە بەڕێوەدەبران. نۆ بەشی A ویلایەتەکان بریتی بوون لە:

  • ئەسام (پێشتر ھەرێمی ئەسام)،
  • بیھار (ھەرێمی بیھاری پێشوو)،
  • بۆمبای (ھەرێمی بۆمبای پێشوو)،
  • پەنجابی ڕۆژھەڵات (ھەرێمی پەنجابی پێشوو)،
  • مەدحیا پرادش (ناوەندی و بێراری ھەرێمی پێشوو)،
  • مەدراس (ھەرێمی مدراسی پێشوو)،
  • ئۆریسا (ھەرێمی ئۆریسا)
  • ئوتار پرادش (ھەرێمەکانی یەکگرتووەکانی پێشوو بوو) و
  • ڕۆژاوای بەنگال (ھەرێمی بەنگالی پێشوو).

ھەشت ویلایەتی بەشی (ب) ویلایەتی میری پێشوو یان کۆمەڵەیەک بوون لە ویلایەتە میرییەکان، لەلایەن ڕاجپراموکەوە بەڕێوە دەبران، کەبە شێوەیەکی ئاسایی فەرمانڕەوای دەوڵەتێکی پێکھێنەرا و یاسادانانێکی ھەڵبژێردراو بوو. ڕاجپامۆخ لەلایەن سەرۆکی ھیندستانەوە دەستنیشان کرابوو. ویلایەتەکانی بەشی B بریتی بوون لە::

  • حەیدەراوا (ویلایەتی میرنشینی حەیدەراوا)
  • جامو و کەشمیر (پێشتر ویلایەتی میرنشینی جامو و کەشمیر)،
  • مەدحیا بھارت (ناوەندی برێکاری ھیندستانی پێشوو)،
  • میسۆر (ویلایەتی میرنشینی میسۆری پێشوو)،
  • پاتیالیا و یەکێتی ویلایەتەکانی ڕۆژھەڵاتی پەنجاب (PEPSU)،
  • ڕاجستان (برێکاری ڕاجپوتانای پێشوو)،
  • سووراشترا (بارودا، ڕۆژاوای ھیندستان و برێکاری یلایەتەکانی گوجەرات پێشوو) و
  • تراڤانکۆر-کۆچین (ویلایەتی میرنشینی تراڤانکۆر و ویلایەتی میرنشینی کۆچین)

دە ویلایەتی بەشی س ھەردوو ھەرێم سەرۆکی کاربەدەستی پێشووی ھەرێم و ھەندێک ویلایەتی میری گرتەوە لەگەڵ ھەریەکەیان لەلایەن سەرۆکی کاربەدەدست کە لەلایەن سەرۆکی ھیندستانەوە دیاری کرابوو بەڕێوە دەبردرا. ویلایەتەکانی بەشی س بریتی بوون لە:

  • ئەجمەر (ھەرێمی عەجمەر- مەرواری پێشوو)،
  • باوپاڵ (ویلایەتی میری بووپاڵی پێشوو)،
  • بیلاسپور (ویلایەتی میری بیلاسپوری پێشوو)
  • ویلایەتی کۆرگ (ھەرێمی کۆرگی پێشوو)،
  • دەلھی،
  • ھیماچال پرادش،
  • کووتچ (میرنشینی کووتچ ی پێشوو)،
  • مانیپور (میرنشینی مانیپوری پێشوو)
  • تریپورا (میرنشینی تریپورای پێشوو) و
  • ڤیندیا پرادش (ناوەندی برێکاری ھیند پێشوو).
  • تاکە ویلایەتی بەشی د دوورگەکانی ئەندامەن و نیکۆبەر بوو کە لەلایەن ئەفسەرێکی حوکمی بەرێوە دەبرا پارێزگارەوە بەڕێوەدەبردرا کە لەلایەن حکوومەتی یەکگرتووەوە دانرابوو.

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ DelhiAugust 5. "States and Union Territories". Know India Programme. Retrieved 21 April 2020.
  2. ^ Krishna Reddy (2003). Indian History. New Delhi: Tata McGraw Hill. ISBN 978-0-07-048369-9.
  3. ^ Ramesh Chandra Majumdar (1977). Ancient India. Motilal Banarsidass Publishers. ISBN 978-81-208-0436-4.
  4. ^ Romila Thapar (1966). A History of India: Part 1.
  5. ^ V.D. Mahajan (2007). History of medieval India (10th ed.). New Delhi: S Chand. pp. 121, 122. ISBN 978-8121903646.
  6. ^ Antonova, K.A.; Bongard-Levin, G.; Kotovsky, G. (1979). A History of India Volume 1. Moscow, USSR: Progress Publishers.
  7. ^ Gupta Dynasty – MSN Encarta. Archived from the original on 1 November 2009.
  8. ^ "India – Historical Setting – The Classical Age – Gupta and Harsha". Historymedren.about.com. 2 November 2009. Retrieved 16 May 2010.
  9. ^ Nilakanta Sastri, K.A. (2002) [1955]. A history of South India from prehistoric times to the fall of Vijayanagar. New Delhi: Indian Branch, Oxford University Press. p. 239. ISBN 978-0-19-560686-7.
  10. ^ "Regional states, c. 1700–1850". Encyclopædia Britannica, Inc.
  11. ^ Grewal, J. S. (1990). "Chapter 6: The Sikh empire (1799–1849)". The Sikh empire (1799–1849). The New Cambridge History of India. The Sikhs of the Punjab. Cambridge University Press.
  12. ^ "Article 1". Constitution of India. Archived from the original on 2 April 2012.