وتووێژ:یەڵدا عەباسی

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو


ناو دەستکاری

سڵاو @Calak: @Aza: و ھتد؛ ئایا «عەباس» دروستە یان «عەبباس»؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٣١، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

گۆکردنی عەرەبییەکەی عەبباسە، بەڵام کورد ھەر دەڵێ عەباس. Aza (لێدوان) ‏٠٧:١٠، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

لە کۆندا ھەباس یا ھەواس -یشیان وتوە. ھەواسی (بە فارسی: عباسی) ناوی دراوێ بووە شا عەباس دای ناوە. لای ئێمە ئێستاش ئەڵێن فڵان شت «ھەواسییەک نایەژیت»، واتە بێ نرخە. Aza (لێدوان) ‏٠٧:١٣، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەژار ئەڵێ:

کجارێکی بە مەستی عەڕەبێکی پێخواس /
نەیزانی لە لۆکی هەمزە ڕاساوە بە داس /
مەی بۆیە حەرام کراوە، سا سەیری کەن /
کورد بۆیە دەڵێ: لە هەمزە چی داوە هەباس؟!

Aza (لێدوان) ‏٠٧:١٥، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

لە کوردیدا گیرەمان زۆر بە کەمی ھەیە و نووسینی گیرە لەم وشانەدا ھەمووی کاریگەری فارسی و عەرەبییە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٨، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "یەڵدا عەباسی".