وتووێژ:یووسف قادریان

کۆتا لێدوان: ٨ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

لە کوردیدا ھەر یوسفم بینیوە و ھەر بەو شێوەیەش گوتوویانە، بەڵام نازانم بۆ ڕۆژھەڵات. شتێکی تر؛ ئەم کەسە کوردە، پێویست دەکات ئاماژە بە ناوەکەی بکرێت بە زمانی فارسی؟ --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٧:٥٨، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆهەموو وتارەکان یووسف دانراوە گەر بۆئەمەش نابێتە کێشە لەڕووی باوی ناو کۆمەڵگاوە بکرێتە یووسف > Kushared (لێدوان) ‏١٨:٢٦، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ یوسف نیم. چون کورد ناڵێت یوسف کە بنووسێت یوسف. یان ئەڵێت یۆسف یان ئەڵێت یووسف. ھەروەھا یۆنس و یوونس دەڵێت نەک یونس. یوسف و یونس شێوازی نووسینە عەرەبییەکەیەتی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٣٧، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ یۆسف دا نیم، نەمبیستووە، لە کوردیدا خەڵک گۆڕیویانە بە ئیسف و تەنانەت وسوو، بەڕای من یووسف باشترین هەڵبژاردەیە--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١١:٤٤، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
کەوایە وەکوو باقی وتارەکانی دیکە بیگوێزینەوە بۆ یووسف قادریان، هەروەک یووسف لە باشوور و ڕۆژهەڵات باوە >Kushared (لێدوان) ‏١٣:٣٦، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
لە ڕۆژهەڵات کە دەڵێن یۆسف و یۆنس و زۆر جار بۆ راحەتی دەڵێن وێسف و وێنس (یۆ > وێ؛ وەکوو باڵیۆز و باڵوێز). یۆسفم بە ئوسوو و وسووش بیستووە وەک ئوسووکەند. بەڵام با ھەر شێوازی باشوور بێ؛ یووسف (نەک یوسف).--چالاک وتووێژ ‏١٢:١٧، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
 کرا دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٠٧:١١، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
لاپەڕەکەی یۆسف قادریان بێ ڕەوانەکەر گوێزراوەتەوە بۆ ئێرە. تکایە با ڕەوانەکەری ببێت. گواستنەوەی بێ ڕەوانەکەر بۆ کاتێکە کە ناوەکە تەواو ھەڵە بێت یان کوردی نەبێت. وەک پێشتر وتم من خۆم یۆسف لە یووسفیش بە باشتر ئەزانم. زۆربەی وشەی عەرەبی و فارسی و تورکی کە دەنگی وویان تێدایە و ھاتوونەتە ناو کوردی، ئەو دەنگە لە کوردیدا کراوە بە ۆ یان وشە ھاوبەشەکانی کوردی و فارسی لە کوردیدا بە ۆ دەوترێن و لە فارسیدا بە وو، پێشتر لە سەر نموونەیەکی وەک ئەمە لەگەڵ چالاک قسەمان کردبوو. وەکوو توپ، تۆپ؛ نوروز، نەورۆز؛ روح، ڕۆح؛ ھوش، ھۆش؛ سوز، سۆز؛ سرپوش، سەرپۆش؛ فروش، فرۆش؛ خروش، خرۆش و ھتد. بۆیە من لەم جۆرە وشە دەخیلانەدا ۆ کە بە ڕەسەنتر دەزانم ھەتا وو و پاراستنی ووەکە بە کاریگەریی زمانی عەرەبی و زمانی مەلاکان دادەنێم. وەک بەڕێز چالاک وتی لە بڕێک ناوچەدا وێسفیش دەوترێت و من لە گوندەکانی سنە و مەریوان یۆسۆیشم بیستووە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٢٦، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
قسەکانت زۆر جوانە پیرەھەڵۆ. پێشتر لەسەر ئەمە زۆر لێدوان کراوە و ھەر ئەم بەینە لە وتووێژی داڕێژە:پارێزگاکانی ئەفغانستان باسی ئەمەم کرد. دەی باشە ئەگەر یوونس دروستە چون عەرەب وا دەڵێ دەی ئەگەر وایە مۆسیقا و رۆحیش ھەڵەیە چون عەرەب دەڵێ مووسیقا و ڕووح. خۆ ئێمەش لە روژھەڵات ھەر وا دەڵێین. دەی بۆ ئەمە دەبێ یووسف بێ بەڵام ئەوان مۆسیقا و ڕۆح؟ ئەگەر مۆسیقا و ڕۆح کوردیترن دەی یۆسفیش دەبێ کوردیتر بێ.
من ھەر کوتم با شێوازی باشوو بێ بەڵام وتم ئەمانە بڵێم چون بەڕاستی کوردیی باشوور بارودۆخی زۆر خراپە. ئەوە ئێمە قەت کوردی ناخوێنین بەڵام لە باشوور کە کوردی زمانی ڕەسمیە ھەزار بەرابەر لێرە خراپترە. لەم ھەموو وشە سەیروسەمەرە کە دایان تاشیوە و گۆڕینی نابەجێی مانای سەتان وشەی ڕەسەنی کوردی و وەگێڕانی و دەربڕینی ھەڵەی وشە بیانیەکان پیاو بەڕاستی سەری سووڕ دەمێنێ. یانی ئەو خەیانەتەی ئەوان بە زمانی کوردیان کردووە ھیچ دوژمنێکی نەتەوەی کورد ڕێی پێ نەبردووە. ئەگەر دەڵێن فەرقی خزمەت و خەیانەت تاڵە موویەکە ھەر ئەمەیە.
ھەڵبەت قسەکانی من ئاڕاستە بەکارھێنەرانی باشوور نییە بەڵکوو مەبەستم کاربەدەستانە و ئێمە لێرە ھیچ کارەین.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٠، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "یووسف قادریان".