وتووێژ:ھەزارپێ

دوایین لێدوان: ١٢ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

ناو دەستکاری

سڵاو @Pirehelokan: سپاس بۆ دروستکردنی وتارەکە. باشتر نییە ناوەکەی ھەر ھەزارپێ بێ؟ لە باشوور ھەر ھەزارپێ دەڵێن بەڵام بۆ بادینییەکان نازانم. ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٩:١٦، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram:، با، دەکرێ ھەزارپێ بێ. خشی زیاتر ھی کوردیی باشوورییە، وەک کرماشان و خانەقین و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٣٦، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: باوکم پێی دەڵێ «خشک». سپاسیش بۆ گواستنەوەکە. ئەو ناوانەی تر بکەینە ڕەوانەکەر باشە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:١٧، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ، خشکیش دەوترێ (جێگۆڕکێی /ی/ و /ک/یە لەو دوو زاراوەیەدا، وەک گزی و گزک، پشی و پشک و...). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠١، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan چی لە en:millipede بکەین؟ ئەمیش ھەر دەبێت بە ھەزارپێ. بە ڕای من، سەدپێیان بۆ ئەمە باشترە. ‎Gêjełûk ‏١٤:٥٩، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk:. ئەم کێشەیەمان بۆ mushroom و fungus و شتی هاوچەشنیش بوو. کەس بە کوردی ناڵێ سەدپێ. بەمانە و بەوانیش ھەزارپێ دەوترێ (یان خشی، خشک، خشخشۆک و...). میلیپید (کە لیتراڵی یانی ھەزارپێ) گیاخۆرە و سێنتیپید (کە لیتراڵی یانی سەدپێ) گۆشتخۆر. ھەردووکی ئەمانە سەربە ژێرپەلی میریاپۆدان (Myriapoda)- کە ئەویش مەعنای زۆرپێ ئەدا (میریۆس یانی لەژمارنەهاتوو وەک myriad لە ئینگلیزیی ئەمڕۆدا). لە فەرەنسی و ئیتالیاییدا هەر myriapodaیان داناوە، لە فارسیدا هزارپایان (یانی هەزارپێیان کۆکردووەتەوە) و لە عەرەبیدا کثیرات الارجل کە لە ناوە یۆنانییەکە نزیکترە. خولاسەی قسەکەم ئەوەیە ناوی ژێرپەلەکان و ئەو جۆرەکانی تریش هەڵبەستراون و زۆریش لەیەک نزیکن. پێویست ناکا سەر لە خۆمان بشێوێنین و ناوی هەزارپێ لە خۆمان قەدەغە بکەین. دوو ڕێگەمان هەیە: ١) بە میلیپید بڵێێن هەزارپێی (یان خشکی) گیاخۆر ٢) بە سەرچاوەکاندا بگەڕێین بزانین تێرمێکی تر هەیە کە باو بێ (من شتێکی وام نەدۆزییەوە). سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٣٣، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan ئەمە، بە پێچەوانەی مەسەلەی mushroom و fungus، ئاسان حەل دەکرێت. لە فەرھەنگی وەھبیدا، هەزارپێ بەرامبەری millipede و centipedeە. لە فەرھەنگی شارەزووردا، ھەزارپێ بەرامبەری millipede یان thousand-leggerە. بەپێی ئەمانە بێت، بەرامبەرمان بۆ millipede ھەیە (دەقاودەقیشە) و ھەر ئەو وشەیەمان بۆ centipede بە کار ھێناوە.
بێجگە لە فەرھەنگەکان، من پێم باشە بەپێی پۆلاندنی زانستیی مۆدێرن بڕۆین. ڕاستە کە سەدپێ باو نییە، بەڵام کێشەکە حەل دەکات.
بۆ myriapoda، پێم وایە بێژمارپێیان دروستە. بێژمار (بە فارسی: بی‌شمار) بەرامبەری countlessی ئینگلیزییە.[١][٢]
Gêjełûk ‏٢٠:٠٤، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەکان

  1. ^ «بێشومار»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤.
  2. ^ «countless»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤.

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ھەزارپێم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٠:٢٠، ٢١ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ھەزارپێ".