وتووێژ:کەشتی پشکنینی مەریخ

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Serchia لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

ناوی ئەم وتارە دروستە؟ مەبەستم وشەی کەشتییە زیاتر. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٠، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەگەر (Orbit) خولگە بێت، دەکرێ ئەمەش ببێتە؛ خولگەوان، یان خولگەگەڕ. سەرچیا‏١٤:١٥، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ کاک سەرچیام. بەس خولگەگەڕ تۆزێک قورسە. پاشان نازانم لە کوردیدا ئەمانە باون یا نا و بەڕاستی چی پێ دەڵێن.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٨، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
وشەی خولگە بەرانبەر بە (Orbit)ی ئینگلیزی بەکاردێ و باوە. وشەکانی خولگەوان و خولگەگەڕ باو نین و تەنیا پێشنیازن. لێرەدا زیاتر لەگەڵ خولگەگەڕم، خولگەوان ڕەنگە گونجاوتربێت بۆ مرۆڤ تا ئامێرێک، زۆربەی ئەو وشانەی بە پاشکری (-وان)یش دروستکراون، زیاتر بۆ وەسفکردنی مرۆڤن. سەرچیا‏١٧:٢٦، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆچی کەشتی؟؟ خولگەڕ ، خولگەڕەو ، خولگەوان ، سووڕگەوان ، خوڵگەگەڕ Ozhin2721 (لێدوان) ‏٢٠:٤٩، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

گوو ئەکەنە ناو کوردی ئاخر بۆچی کەشتی؟؟؟؟؟؟؟ تکایە بیکەنە خولگەڕ Ozhin2721 (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ باون لە فەرهەنگی ڤەژین لێکس هەیە ئەمانە تکایە بیکەنە خوڵگەڕ Ozhin2721 (لێدوان) ‏٢٠:٥٥، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

خولگەڕ Ozhin2721 (لێدوان) ‏٢٠:٥٦، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

خولگەڕەو یان خولگەڕ هەردوو لە فەرهەنگی ڤەژین لێکس هەیە تەنیا بنووسن orbiter ئەیهێنێ Ozhin2721 (لێدوان) ‏٢٠:٥٧، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ozhin2721: تکایە لەسەرخۆ بدوێ و ڕەچاوی ڕێساکانی پەڕەی وتووێژ بکە. دەزانین کە گەر خەمخۆر نەبیت، نایەیتە ئێرە و لە کاتی خۆت بگریت، بەڵام تکایە با لەسەرخۆ بدوێین. ئەوەتا ڕێک لەسەر خۆتەوە وتووێژ لەسەر ناوەکە کراوە و ڕێک لەگەڵ لێدوانەکانی ئێوە یەکیان گرتووەتەوە، بەڵام ژمارەی بەکارھێنەران کەمن و زۆر جار لەبەر وەرگرتنی ڕای زیاتر وتووێژەکان لەبیر دەکرێن. @Serchia: و @Calak: تکایە شتێک لەم وتارە بکەن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٦، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس زمانی کوردی بەهێزە تکایە با لاواز پیشانی نەدەین Ozhin2721 (لێدوان) ‏٠٧:٣٢، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

خولگەڕ خراپ نییە و دەکرێت جێی خۆی بگرێت. سەرچیا‏١٧:٥٨، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کەشتی پشکنینی مەریخ".