وتووێژ:کاربۆن دی ئۆکسید

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Ahrir لە بابەتی ناو

ئازاری ٢٠١٤

دەستکاری

من دووەم ئۆکسید ـم بیستووە، لە خوێندنگەش وامان خوێندووە. --◂ برووسک وتووێژ‏١٣:١٩، ١٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

یەکەم و دووەم و سێیەم وەکوو first, second, thirdی ئینگلیزین؛ بەمانە دەڵێن Ordinal number. پاشگری di-‎ یان tri-‎ لێرەدا بە مانای دوو و سێیە وەک two, three و بەمانە دەڵێن Cardinal number. سەیری وتاری Numeral prefix و خشتەکەی بکەی بە باشی تێ دەگەی.
پاشان من نازانم بۆ دووئۆکسیدی کاربۆن؟ مەگەر فۆرموولەکەی CO2 نییە؟ دەی ئەمە دەبێتە کاربۆن دووئۆکسید وەکوو ویکی ئینگلیزی Carbon dioxide یان ویکی فارسی کربن دی‌اکسید. خوێندنەوە ئەم ناوانە بە شێوازی فەڕەنسی لەمێژە کۆ کراوەتەوە و دروست نییە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٦، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: ئەم بۆچوونەی جەنابتم بە دڵە.   لەگەڵ --- Aminijian (لێدوان) ‏١٣:٢٩، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak:   لەگەڵ--Aza (لێدوان) ‏١٧:٠٤، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

لە فەرھەنگی ئۆکسفۆرددا ھاتووە:

di- as a productive suff. used in chemical names to indicate the presence of two atoms of an element or two similar radicals, as dioxide, dichromate

--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٣٩، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کەربۆن بێتە پێشەوە باشترە، ھەر بە مۆنۆ و دی و ئەمانەش بنووسرێ باشترە، وەکوو ھەموو دنیا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٨:٥٤، ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
قسەکەی پیرەهەڵۆش جێی تێرامانە، بە هەرحاڵ دەبێ بگەینە یەک ئەنجام لە ناوی فۆرموولە کیمیاییەکاندا. ‏٢٠:٤٣، ٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)Aminijian (لێدوان)

ناو

دەستکاری

کاکە @Calak چارەسەرێک بۆ ناوی ئەم وتارە چییە؟ بەڕای من لەڕووی داڕشتنەوە ھەڵەیە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٠:٥٧، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو. کێشەکەی چییە؟-- چالاک وتووێژ ‏١١:٣٠، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
لە ھیچ شوێنێک بەتایبەت بە نسبەت زمانی کوردی، کاربۆن دووئۆکسیدم نەمبینیوە و نەمبیستووە! ناوی ئەم وتارەش ھەڵەیە ئاوا نییە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٥:٢١، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بە ڕای من کەربۆن دیئۆکسید لە ھەمووان باشترە و باوترە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٥:٢٦، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بیکەنە کاربۆن دی ئۆکسید.-- چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٥، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە چالاک نابێ ناوەکە لە ویکیی فارسی یان ئینگلیزی وەربگرین. ئەمە ئاوێتەی گەردییە دوانییەکانە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەیە چەن گەردیلەمان لە ئۆکسجین و کاربۆن ھەیە. دەبێت ئاوا بنوسرێت: دوانۆکسیدی کاربۆن لەگەڵ سپاسی ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٦:٤٢، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@-Haryad: ناوە زانستییەکەی لە ھەر شوێنێکی جیھان کاربۆن دی ئۆکسیدە (CO2) و دواتر ئێمەش ناتوانین ناو و پێشگر لەسەر ئەو شتانە دانێین کە کەسێکی تر ئیختراعی کردووە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٥٩، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئێمە خوێندنەوە و نووسینمان ڕاست بۆ چەپە نەک چەپ بۆ ڕاست لەکاتێکا ئەم ناوە گونجاوە کە ناوێکی باو یان بەکارھاتوومان نەبوو. ئەم ناوەی ئێستاش دانراوە گونجاو نییە. @Calak تا ناوێکی باوتر دابنرێت باشترە چونکە ئەگەر کەسێک خوێندکار بێت نانووسێت کاربۆن دی ئۆکسید چونکە ئاوا نەیخوێندوە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٢:٤٠، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
تا سبەی ئەوەستم، گەر ھیچ دژێک نەبوو دەیگوازمەوە بۆ دوانۆکسیدی کاربۆن. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٠:٢٤، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

من   دژم. ئەو ناوە زانستییانە ھەر ئاوا بن زۆر باشترە، چۆن ھەموو لایەنێک تێی دەگات دوانۆکسیدی کاربۆنیش ڕەوانەیە و بۆیە کێشەیەکی وا نابینم. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٣٠، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بڕوانە، ئەم وتارە بەسەرچاوە و وەرگێڕانی ناوەکەشی تەرکیز خراوەتە سەر ویکیی فارسی. دەبێت ھەر وەکوو ویکیی فارسیش بگوازرێتەوە! و ئەم ناوەی ئێستاشی ئەکەین بە ڕەوانکەر بۆی کێشە نابێت. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٠:٤٦، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کاکە من لە ڕووی ویکیپیدیای فارسییەوە وام نەگوت، بەڵکوو لە ڕووی ناوە زانستییە ڕاستەقینەکەی وام گوت. ئێستاش تەنانەت ڕای خۆم گوت و پێم باشترە بۆ گواستنەوە کەسانێکی زۆرتر ڕای خۆیان بڵێن. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٢٦، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

چاوەڕێ ئەکەین، تا برادەران ڕای خۆیان بڵێن. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٢:٣٠، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر حاڵی نەبووم کێشەی ئەم ناوە چییە. کاربۆنێکمان ھەیە و دوو ئۆکسیجن، دەی دەبێتە کاربۆن دوو ئۆکسید. وا نییە؟ ئەگەر وا نییە دەبێتە چی؟-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٧، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە چالاک زۆر لەسەری ناڕۆم، بەس بۆ نموونە ئەم وتارە وەرگێرمە کوردی، چ ناوێک پێشنیاز یان دائەنێیت؟ ئەمە شێوگە کیمیایییەکەیەتی Nacl. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٧:٠١، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بیکە بە کلۆریدی سۆدیۆم مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٠٠، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس مامۆستا ئەزانم وڵامم لە کاکە چالاک ویست. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٧:٣٢، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەوەڵ Na کە دەبێتە سۆدیۆم پاشان Cl کە دەبێتە کلۆرید تێکڕا سۆدیۆم کلۆرید. سەدی نەوەدی دنیا ھەر ئاوای دەڵێ.-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٥، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

یاسای کیمیا بۆ دانانی ناوی تێکەڵبوونی توخمەکان ئەوەیە: توخمی یەکەم + توخمی دووەم + ید. (وەکوو: سۆدیۆم + کلۆر + ید) نەک پێچەوانەکەی! AGH (وتووێژ📝) ‏٠٩:١٠، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەی منیش وەک جنابت نووسیومە سۆدیۆم کلۆرید.-- چالاک وتووێژ ‏٢٠:٥٨، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
من نازانم بە فارسی چی پێدەڵێن، بەڵام باسی شێوازی ناونانت بۆ ئەکەم لە پەرتووکی کیمیای کوردستانی باشوور کە بەم شێوەیەیە:
توخمی دووەم + ناوبەندی (ی) + توخمی یەکەم
وەک: هایدرۆکسیدی کالسیۆم Ca(OH)₂ (ئەو ید لەبەرەوەی ئایۆنێکی نێگەتیڤە بۆیە زیادکراوە)
بە شێوەیەکی زانستی تر: ئانایۆن (بارگەی نێگەتیڤ) + ناوبەندی (ی) + کاتایۆن (ئایۆنی پۆزەتیڤ). جا نازانم لاتان پەسەندە یان نا. گێژەڵووک (لێدوان) ‏١٣:٥٧، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: مەبەستم لە مامۆستا بوو. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٠٤، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زەمانێ من لە مەدرەسە بووم بە NaCl ئەیانوت کلرید سدیم (بە فارسی)، بەڵام ئەمڕۆ لە کتێبە دەرسییەکانا ئەڵێن سدیم کلرید. حەتمەن شتێکیان لێ زانیوە وا گۆڕیویانە. Aza (لێدوان) ‏٠٧:١٢، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

لەلای منەوە ئەو ھەمووە باسەی ناوێت، من پێم باشە بەپێی زمانی ئینگلیزی لەو بوارەدا بچینە پێش کە ئەوان دەڵێن (Carbon dioxide) و یەکەم کاربۆن بەکار دەبەن و دواتر توخمی دووەم (ئۆکسجین+ید =«ئۆکسید»). ھەروەھا گەر ئێوە خۆشەویستانیش زۆرتر پێچەوانەکەتان پێ باش بوو، ئەو کات منیش لەگەڵ ئێوەم. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٥٠، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کاربۆن دی ئۆکسید".