وتووێژ:ژمارەی دڵخۆش

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Sakura emad لە بابەتی لابردنی تاگی سڕینەوە

2019 دەستکاری

@Amine yousefi:پێشتریش وتم، ئەگەرچی کاک چالاک لەگەڵی نەبوو، بەڵام happy بە مانای بەختیارە.--Aza (لێدوان) ‏٠٧:٠٩، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

باشە مەگەر بەخت نابێتە luck؟ ئەگەر وا نییە ئەی luck بە کوردی دەبێتە چی؟--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٩، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕای من دڵخۆش باشترە، لە ویکی ئینگلیزی بۆ پێچەوانەی ئەم حاڵەتە sadی بەکار هێناوە، بەختیار زۆرتر واتای خۆشبەخت نادات؟ من دڵخۆش و دڵتەنگم داناوە، نازانم جا هەڵەم یان نا. Şûşe وتووێژ ‏٠٨:٣١، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: بێشک luck و fortune ئەبێتە بەخت بە کوردی. نزیکترین وشەی کوردیش بۆ happiness بەختیارییە یان خۆشبەختی. بەتایبەت لە بوارە فەلسەفی و دینی و تەنانەت کۆمەڵایەتی و یاساییەکاندا.--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٥٦، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: دەی fortunate یان lucky دەبێتە چی؟--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٨، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
دەی مەعلوومە ئەبێتە بەختیار، بەختەوەر، بەختبەرز، خۆشبەخت. بۆ؟ Aza (لێدوان) ‏٠٧:٠٢، ٢١ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: دەی happy یانی feeling or showing pleasure or contentment و lucky یانی having, bringing, or resulting from good luck. یانی ئەم دووانە جیاواز نین؟ کەسێک کە ھەست بە خۆشی دەکا و لەگەڵ ئەو کەسەی بەختی ھەیە فەرقیان نییە؟ ئەگەر بڵێین کەیف (چگونگی) دەبێتە feeling (و pleasureیش خۆشی)، دیارە happy دەبێتە کەیفخۆش. luckyیش ئەوانەی وا وتت بەختیار، بەختەوەر، بەختبەرز، خۆشبەخت.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٤، ٢١ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

Happy کەیفخۆشی نییە، لەوە زیاترە. دیارە کەسێ هەست بە بەختیاری ئەکات کەیفخۆشیشە. بەڵام happiness چەمکێکی بەرزترە. ئامانجی ئینسان لە ژیاندا گەیشتن بە happiness -ە. زۆر لێکۆڵینەوەی زانستی کراوە لە بارەی happiness -ەوە. وشەیەکە کە بارێکی قورسی فەلسەفی و دینیی هەیە. ئەوپەڕی ئاواتی ئینسانە. نا، happiness زۆر لە کەیفخۆشی زیاترە. چاو لە ویکیپیدیای فارسی مەکە، ویکیپیدیای عەرەبی بۆی دروست ڕۆیشتوون. happiness سەعادەتە. سەیری ڕیشەی وشەکەش کە بکەی ئەبینی کە لە بنەڕەتدا هەر بە مانای هەست بە خۆشبەختی کردنە. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٥٨، ٢١ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

کوڕم! ھەر وەک لە ئوعجووبەی ژیانا بەختی بەد ئەگری،

شتێکیش - بەختیاری - پێکەنین گرتوویە چوار دەوری.

گۆران. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٠٨، ٢١ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: لە ئینگلیزیدا و لە پێناسەی joyدا نووسراوە شتێک لە سەرەوەی خۆشی و happiness. یانی ئێمە شتێکمان ھەیە بانتر لە happiness کە جنابتان دەڵێن ئەوپەڕی ئاواتی ئینسانە. ئەمە چۆناوچۆنە؟--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٣٠، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
هاوڕێیان،@Aza: و @Calak: ئەوەشمان [١]، هەیە. (Lucky number) Şûşe وتووێژ ‏٠٦:٣٨، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەی ئەمانە[٢] دەبنە چی (Fortunate number) .هەر چەند ئەمە پێم وایە لە ناوی ماتماتیکزانێک Reo Fortune وەرگیراوە و پێوستی بە وەرگێڕان نییە نا؟! یان بە هەڵکەوت وای لێ هاتووە؟Şûşe وتووێژ ‏٠٧:٢٦، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

لە سەرەوەی Lucky number نووسراوە لەگەڵ Fortunate number لێت تێک نەچێ. وا دیارە پەیوەندی بە Reo Fortune نییە نا؟ Şûşe وتووێژ ‏٠٧:٥٠، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: کەسێ وای لە پێناسەی joyدا نووسیوە زۆر لە مانای وشەکان قووڵ نەبۆتەوە. happiness وشەیەکی گرنگە، joy وا نییە. چەن نموونەت بۆ دێنمەوە:
  1. وشەی happiness ئەفلاتوون و ئەرەستوو بەکاریان ھێناوە (ئەڵبەتە بەرامبەرە یۆنانییەکەی)، یا نیچەش ھەروا.
  2. لە دەستووری ئەمریکادا ئەم ساڕستە بەناوبانگە ھەیە: Life, Liberty and the pursuit of Happiness
  3. ئیمام موحەمەد غەزالی کتێبێکی ھەیە بە ناو کیمیای سەعادەت
  4. نەتەوە یەکگرتووەکان ھەموو ساڵێک ڕاپۆرتی جیھانیی Happiness بڵاو ئەکاتەوە.
ئەمانە بە لای منەوە بە مانای ئەوەیە کە happiness شتێکە زیاتر لە دڵخۆشی. --Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٩، ٢٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC) -- Aza (لێدوان) ‏١٢:٥١، ٢٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک چالاک بە ڕای تۆ سەعادەت و شەقاوەت بە کوردی ئەبن بە چی؟ ڕەنگە بۆ شەقاوەت «کڵۆڵی» بگونجێ. --Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٦، ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش فکرم ھەر لەمانەیە کە بۆ وێنە بە happyمان وت بەختیار دەی دوایی بۆ Fortunate و lucky دەبێ چی بکەین. وەک لەسەرەوە ئاماژە بە Lucky number کرا. کڵۆڵ کە وتت باشە و بەرامبەر بە Unfortunate بەکارھاتووە لە ژنێکی کڵۆڵدا.-- چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٦، ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: دەی دژی مانای کڵۆڵی چییە؟ من ھەر خۆشبەختی شک ئەبەم.--Aza (لێدوان) ‏٠٧:٢٥، ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: سەیری قورعانەکەی ھەژارم کرد، بۆ سەعید و شەقی بەختەوەر و قەرەبەختی بەکار ھێناوە (سوورەی ھوود ئایەی ١٠٥ تا ١٠٨). لە شوێنێکیشا بۆ شەقاوەت نەگبەتی -ی ھێنابوو. بەڵام فەرھەنگستانی فارسی وشەی شادمانی -ی پەسەند کردووە بۆ happiness، بۆ joy -ش شادی. من ئەمەم پێ باشە. چونکە شادمانی زیاتر بە واتای شادی و خۆشییەکی زۆر و لە ھەمان کاتدا درێژماوەیە و ئەمە ھەم بە happiness بە مانای شادی و دڵخۆشی ئەخوات و ھەمیش بە happiness بە مانای ڕازیبوون لە ژیان و ھەستکردن بە بەختیاری (=بەشی باش بەرکەوتن).--Aza (لێدوان) ‏١٥:١٦، ٢٧ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: قسەکەتم پێ زۆر ڕاستە بەڵام پێت وا نییە وشەی شادمان فرە فارسی بێ؟ زۆر کەمیش لە دەقی کوردیدا بە کار دێ. تۆ بڕوانە بەرگەی یەکەمی Kurdish Dialect Studies ھی MacKenzie D. N. لە لاپەڕەی ١٤٤دا کەیفخۆش happy مانا کراوەتەوە. بۆ sadیش تووشی دوو وشەی زوێر (لاپەڕەی ١٥) و دڵتەنگ (لاپەڕەی ١٤٤) ھاتم. لە بەرگی دووەکی کتێبەکەدا بۆ بێکەیف (لاپەڕەی ١٥٤) نووسراوە unhappy، شاد-یش (لاپەڕەی ١٦٦ و ١٩٢) happy مانا کراوەتەوە. نەک بڵێم ئەمانەم پێ ڕاستە ھەر بۆ زانیاری.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢١، ٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: سپاس. زیاتر بیر ئەکەمەوە لە قسەکانت.--Aza (لێدوان) ‏١٩:١٠، ٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوەڕۆک دەستکاری

@Pirehelokan: دەستکارییەکەتم گەڕاندەوە، بە هەڵە لە پێناسەکەی تێگەیشتبووی، هەڵبەت شێوەی نووسینی من کێشەی هەبوو، (هاوکێشەکان نازانم بۆ لە ڕاست بۆ چەپ نووسرابوون) ئێسته کێشەی نییە، بەڵام کاتێک دوگمەی چاکسازی ژمارەکان دادەگرم دووبارە لە ڕاست بۆ چەپ دەنووسرێن!!! کێشە لە کوێدایە؟ Şûşe وتووێژ ‏٠٨:٤٧، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر:، چاره چییە؟ Şûşe وتووێژ ‏١١:٤٠، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Amine yousefi: بزانە تەواوە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٤، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس @ئارام بکر: بۆ ئەوەی کە باشتر لێی تێ بگەن، ئەوەی خوارەوە دروستترە، واتە سەرەتا یەک هاتووە دوایە نۆ. ئەوەی خوارەوە ڕێکوپێکە و دیارە کە ڕەوەندەکەی چۆناوچۆنە. ئەمە بۆم پرسیار بوو، چاکسازی ژمارەکان تەنیا با ژمارەکان دروست بکات، چەپ بۆ ڕاستەکەی بۆ دەگۆڕێت! :) Şûşe وتووێژ ‏١٨:٤٢، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
٨٢ = ١٢ + ٩٢
٦٨ = ٨٢ + ٢٢
١٠٠ = ٦٢ + ٨٢
١ = ١٢ + ٠٢ + ٠٢
۱۲ + ۹۲ = ۸۲
۸۲ + ۲۲ = ۶۸
۶۲ + ۸۲ = ۱۰۰
۱۲ + ۰۲ + ۰۲ = ۱

.

  کرا، جاڤاسکریپت حاڵی نابم بۆیە نازانم بۆچی کاری دوگمەکە وایه! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٢، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاسی بێبڕانەوە @ئارام بکر:Şûşe وتووێژ ‏١٨:٥٩، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ژمارەی دڵخۆشم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٨:٠٤، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ژمارەی دڵخۆشم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٦:١٢، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

لابردنی تاگی سڕینەوە دەستکاری

سڵاو بەڕێز @Amine yousefi لابردنی تاگی سڕینەوە واتا ئاگادارم و سەرچاوە بۆ وتارەکە زیاد دەکەم خۆشحاڵ دەبم ئەگەر ئاوا بێت   —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٥٢، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ژمارەی دڵخۆش".