وتووێژ:ڕەگ پشتی
دوایین لێدوان: ٨ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو
ناو
دەستکارینازانم سەرچاوەی ئەم ناوانە چییە. لە ھیچ سەرچاوەیەک ڕەگ پشتی نەھاتووە. سەیری سەرچاوە پزیشکییەکانم کرد کەژۆک ھاتووە. سەیری فەرھەنگی خاڵم کرد لە پێناسەی کەژۆک ڕێک بە عەرەبی نووسروابوو «عرق النساء».--چالاک وتووێژ ١٠:٢٩، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
- ئەمنیش یەکەم جارە بیبیستم، بۆ ئەوەی تریش بەھەمان شێوە «کەژۆک»، بەڵام ئەویان کە لە فەرھەنگ ھاتووە پەسەندترە. | سەرچیا — ١٨:٢٩، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
- ھەر وایە ئێمە ناتوانین ھەر چی وشەیە بیستبێمان. ھەر ئەوەندە لە چەند سەرچاوەی جێباوەڕدا ھاتبێ تەواوە. ڕەگ پشتیم لە ھیچ سەرچاوەیەکدا بەدی نەکرد. بەڵام کەژۆک لە سەرچاوە پزیشکییەکاندا و چەند فەرھەنگێکی گەورە وەک خاڵ و ھەنبانەبۆرینە و ئەستێرەگەشە ھاتووە.--چالاک وتووێژ ٠٨:٢٤، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
- ویستم بیگوازمەوە، بەڵام بینیم وتارێکی تر ھەیە بە ناوی کەژۆک! | سەرچیا — ١٤:٢٨، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
- کاکە بۆ atherosclerosis لە سەرچاوەکاندا «ڕەقبوونی خوێنبەرەکان» ھاتووە. لە ھەنبانەدا لە پێناسەی کەژۆکدا ھاتووە «جۆی نەخۆشی دەمارتوندبوونە» (دەمار لە ھەنبانەدا بە مانای خوێنبەرە). دەی ئەمە ھەر پێناسەی atherosclerosisە نەک sciatica. ئەی بۆچی لە سەرچاوەکانی تردا عرق النسا مانا لێدراوەتەوە؟! نازانم جێگای لێکۆڵینەوەی زیاترە.--چالاک وتووێژ ١٣:٤٦، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)