کەژۆک[١]،ڕەقبوونی دەمارەکان[٢]، توندی ڕەگ، ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، ئارتریۆسکلرۆسیس (بە ئینگلیزی :Arteriosclerosis) ناوی جۆرێک نەخۆشی ڕەگەکانی لەشە، کە بە ھۆی کەڵەکە بوونی چەورییەکان و مادەکانی تر لە سەر دیوارەی ناوەوەی بڕێ لە ڕەگەکان، دروست دەبێ. ئەنجامی ئەم کەڵەکەبوونە، پێکھاتنی قەتماخەی فیبری-چەورییە، کە لەگەڵ بەرز بوونەوەی تەمەن زۆرتر دەبێ و دەبێتە ھۆی توندی و گیرانی ڕەگەکان.[٣]

دیاردەی کەڵەکە بوونی چەوری لە نەخۆشی کەژۆک

کەژۆک، یەکێک لە شاھۆکارەکانی تیاچوونی گەورەساڵان لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیھانە.تەنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ساڵانە ١١٢ میلیارد دۆلاری تێدا سەرف دەکرێت.[٤]


کەژۆک یان ئارتریۆسکلرۆسیس زاراوەیەکە بۆ دەربڕینی ئەستوور و توند بوونی ڕەگە خوێنبەرەکان. ئاترۆسکلرۆسیس، جۆرێک کەژۆکە کە لە شاڕەگەکاندا بەدی دێت. لەم نەخۆشییەدا ڕەگەکان دۆخی نەرمی و کێشھاتنیان لە دەست دەدەن و کۆتەرەیان دەگۆڕێ. بەرز بوونەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن ، تەوژمی خوێن، ھۆکارە جینیتیکییەکان و بەکارھێنانی جگەرە لە شاھۆکارەکانی بەدی ھاتنی کەژۆکە.

کەژۆک لە پیاواندا باوترە.

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ ھەنبانە بۆرینە
  2. ^ گووگڵ
  3. ^ Melloni's Illustrated Medical Dictionary. ۲nd Edition. p.۵۲. ISBN ۰-۶۸۳-۰۲۶۴۱-۰
  4. ^ Eric J. Topol, et al. The Topol Solution: Textbook of Cardiovascular Medicine. Lippincott Williams & Wilkins. ۲۰۰۶. ISBN 0-7817-7012-2. ص 91۸.