ڕەگ پشتی بارێکی توندروستی نەخوازراوە بە بونی ئازار لە کەمەری مرۆڤەوە بۆ پێیەکانی لەقاچی ڕاستی یاخود چەپ ،ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دڕکەپەتک ،ئەم ئازارە لە خوارەوەی پشت سەرچاوە دەگرێت بۆ لایەکی قاچەکان تا ژێر پێیەکان،کە ئازارەکە تەنھا لەلایەکی جەستە دەبێت (قاچی چەپ یان قاچی ڕاست)کە بەھۆی ھۆکارێکی دەرەکیەوە بۆ سەرپشت توشی مرۆڤ دەبێت یاخود بەھۆی لاوازی ماسولکەکانی قاچی توشی دەبن.(ماسولکەکانی ڕان و پێ)

پەڕگە:وێنەیەکی شیکاری.jpg
وێنەیەکی شیکاری

ھۆکارەسەرکیەکەی بریتی لە دەرچونی پەپکەی بڕبڕەکانی پشت و کاریگەریەکانی سەر دڕکە پەتک،کە لە ٪٩٠ توشبوان بەھۆی دەرچونی پەپکەکانی پشت یان ھەوکردنی جومگەکانی پشتەوە توشی دەبن،یاخود ئەوکەسانەی کە ترازانی پشتیان ھەیە (ئینزلاق)یان خزانی جومگەکانی پشتیان ھەیە یاخود وەرەمی حەوزیان ھەیە ،لەئافرەتی دوگیان بەھۆی پاڵەپەستۆی سەری منداڵەکەی بۆسەر حەوزەکانی توشی ئەم دیاردەیە دەبن،ھەندێک جار بەدرۆزنە ئازار ناوی دەبەن چونکە نەخۆش وا ھەست دەکات قاچەکانی دەھێشێت لەکاتێک ھۆکارەکەی لە پشتی دایە،ئەم دیاردەیە ئەگەر بێت و دیاری نەکرێت و چارەسەرنەکرێت ماوەیەکی درێژ دەخایەنێت،پزیشکی تایبەتمەند توانای دیاریکردنی ھەیە جگەلەوەی نەخۆش دەتوانێت بەخۆی دیاری بکات بەبێ گرتنی وێنەی تیشکی بەجوت کردنی قاچەکانی لەکاتی پاڵکەوتن و بەرزکرنەوەی بۆ ٩٠ پلە کە ھەست بە ئازارێکی توند دەکات لەژێر شانەکانی.

چارەسەرکردنی بەدەرمان لە ھەنگاوە یەکەمینەکانە کە تا شەش حەفتە درێژە دەکێشێت لە ٪ ٩٠ توشبوان توانیویانە بە شەش حەفتە چارەسەری بکەن ،ئەگەرھاتوو ماوەکەی درێژتربویەوە ئەوە پزیشکەکان دەرزی بەکاردێنن کە زۆر بە زوویی ئازارەکە لەناودەبەن،ڕێگای تریش ھەیە بۆ چارەسەرکردن وەک وەرزش یان ڕاھێنان بەشت یاخود ڕۆیشت بەپێ و گەرم داپۆشینی پشت و ڕێگای تر بەڵام ھەموو ئەمانە چارەسەری خێراو بنەرەتی نین ناتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت.

لە ٪٢ بۆ ٪٤٠ ھەرتاکێک لە جیھان ھەڵگری ئەم نەخۆشیەیە،بەتایبەن ئەوانەی لەنێوان ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵان دان،پیاوان بەڕێژەیەکی بەرزتر توشی ئەم بارەنەخوازراوە دەبن ئەمیش بەھۆی ھەڵگرتنی شتی قورس و وەرزشی ناتەواوە توش دەبن ،ئەم نەخۆشیە لەنەخۆشیە ھەرە کۆن و باوەکانی جیھانە،بۆیەکەم جار لە ساڵی ١٤٥١ ناسێنرا.

پێناسە دەستکاری

ڕەگ پشتی وەک نەخۆشیەک ناناسرێت بەلکو وەک دیاردەیەکی نەخۆشی پێناس دەکرێت کە بھۆی نەخۆشی پشتەوە لە قاچەکان خۆی دەنوێنێت،ڕەگ پشتی ((بریتیە لەو ئازارەی لەبەشی ھەرە خوارەوەی پشت دەست پێ دەکات بۆ ژێر پێیەکان))یان ((بریتیە لە ئازارێک بەھۆی لاوازی ماسولکەکانی پشت و پەستان خستنەسەری لەلایەن یەکێک لە بڕبڕەکانی پشتەوە ))، ڕەگ پشتی بەلاوازی دەمارەکانی خوێن و ھەستەوەرەکانەوە دەناسرێتەوە بەھۆی خێرایی جولەی خوێن و لاوازی دەمارەکان ئەم دیاردەیە سەرھەڵدەدات.

ھۆکار دەستکاری

ڕەگ پشتی بەھۆی بەرکەوتنی ئازار بە دڕکە پەتکەوە سەرھەڵدەدات ،کە ئەویش بەھۆی بڕبڕەکانی پشتەوە ئازاری بەرکەوتوە.

دەرچونی پەپکەی بڕبڕەکانی پشت دەستکاری

دەرچونی پەپکەی بڕبڕەکانی پشت لەنێوان یەکێک لە بڕبڕەکان و پەستان خستنە سەری ئەم پەپکەیە بۆسەر شادەمار ھۆکاری سەرکی ڕەگ پشتیە،لە ٪٩٠ توشبوان بەھۆی دەچونی پەپکەی بڕبڕەکانی پشتەوە توشی ھاتوون.

ڕەگ پشتی کەبەھۆی دەرچونی پەپکەکانی بڕبڕەوە سەرھەڵدەدات دەبێت ھۆی ڕێگری لە ھاتوچۆی خوێن و ھەوکردنی دەوروبەری بڕبڕەکە. 

تەسکبونەوەی بواری دڕکەپەتک دەستکاری

یەکێک لەکاریگەریەکانی ھەبوونی نەخۆشی لە بڕبڕەی پشت ئەوەیە کە بڕبڕەنەخۆشەکان پەستان دەخەنەسەر دڕکەپەتک،ئەوبوارەی کە دڕکە پەتک پێی تێپەڕدەبێت(بەدرێژایی ناوەوەی بڕبڕەکانی پشت)کە ھەر پاڵەپەستۆیەک بۆسەربڕبڕەکان یەکسانە بە پاڵەپەستۆخستنە سەر دڕکە پەتک،ئەم تەسک بونەوەیە بەھۆی ماسولکەکانی پشتەوەیە یاخود ھەوکردنی پشت یان خزانی جومگەکانی پشت یانیش بەھۆی دەرچونی پەپکەی نێوان بڕبڕەکانی پشتەوەیە بۆسەر دڕکە پەتک و تەسککردنەوەی بواری دڕکەپەتک.

کۆنیشانی ماسولکەکانی پشت دەستکاری

کۆنیشانی ماسولکەکانی پشت دیاردەیەکی ئاڵۆز و نادیارە لەپشت سەرھەڵدەدات،کەلە ٪٨ پشت دەگرێتەوە لەنێوان شانەکان،لە٪١٧ دانیشتوانی زەوی ھەڵگری ئەم دیاردەیەن،ئەمیش بەھۆی بەکارھێنانی ماسلکەکانی پشتەوەیە بۆھەڵگرتن لەبڕی پێیەکان،لەکاتی ھەڵگرتن ماسولکەکان توشی گرژبوون دەبن وە ناگەڕێنەوە بۆ باری ئاسایی یان بەھۆی بەرکەوتنی ھێزێکی توندەوە کەبەر ماسولکەکانی پشت دەکەون،کە ئەمیش کاردەکەنە سەر دڕکەپەتک،ئەگەر ھاتوو کەسی توشبوو بە ڕەگ پشتی بەھۆی کۆنیشانی ماسولکەکانی پشتەوە بوو ئەوە دیاردەیەکی ئاساییە و تەندروستە.

دووگیانی دەستکاری

ڕەگ پشتی بەھۆی دووگیانبونەوە لەلای دایکان سەرھەڵدەدات،ئەمەش بەھۆی ھەڵگرتنی مناڵەکەی ناوسکی دایە کە پەستانی خستۆتە سەر دڕکەپەتک ،زۆڕجاران لەدایکان ئازارەکە لەھەردوو قاچی بەیاردەکەون ئەمەش ڕەنگە ببێتە ھۆی لەدەست دانی ھاوسەنگی و بەربونەوەی،لەکاتی دووگیانی چارەسەری ڕەگ پشتی ناکرێت تالەدایک بونی منداڵەکەی دواتر بەوەرگرتنی دەرمان ئازارەکە لەنێو دەچێت.

باری تر دەستکاری

ڕەگ پشتی بەھۆی بەرکەوتنی ھێز یان ئازار بەپشت توشی مرۆڤ دەبێت،یان بەھۆی جولەیەکی ناتەندروستەوە یانیش بەھۆی ڕووداوی جۆربەجۆرەوە توشی مرۆڤ دەبێت وەک ڕووداوی ترومبێل(تامپۆن)یان بەربونەوە .

لایەنی فسیۆلۆژی دەستکاری

دیاریکردن دەستکاری

 
ھەردوو پێیەکانت بۆجەند ساتێک بەم شێوەیە ڕابگرە تا شوێنی ئازاری پشتت دیاری بکەیت .

لەکاتی چارەسەرکردن دەستکاری

کاتی چارەسەرکردن مانگێک تا مانگێک و نیو دەخایەنێت ،لەم ماوەیە پێویستە پشویەکی تەواو بەخۆت بدەیت و لەسەر بەرماڵێکی توند و نا ئەستو ڕابکشێیت،وە دووربکەویەوە لە ھەر جولەیەکی وەرزشی یان ھەوڵدانێک بۆ گڕژکردنی ماسولکەکان.

دەرمان دەستکاری

ئەودەرمانانەی کە بەکاریان دێنیت بێگومان پزیشک بۆت دیاری دەکات،بریتین لە دەرمانە ھێورکەرەوەکان،کە پێویستی بەکات ھەیە بۆ بەدیارکەوتنی ئەنجامەکەی،لەدەرمانە چالاکەکان بۆ ئەوکەسانەی بەھۆی بەرکەوتنی ھێزێکەوە بە پشتیان توشی ھاتوون ناپرۆکسینە(Naproxen)

سەرچاوە دەستکاری

ویکیپیدیای ئینگلیزی