وتووێژ:ڕەفیسکە

دوایین لێدوان: ٤ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Gejeluk لە بابەتی ناوی وتار

ڕەفیسک، ڕەپیسک ، ڕەفیسکە یان...لە زمانی کوردھیدا ڕێک ھاوتای وشەی ئینگلیزی تاندۆنە و ئەگەر کەسێک شک دەکا با بڕوا بۆ لای پیاوانی بەتەمەنی کوردەواری بە تایبەت بەشی بانە و موکریان! ئەوان نازانن تاندۆن چییە شەرحی بکە بۆیان تا پێت بڵێن کە بە کوردی چی پێ دەڵێن.— ئەم لێدوانە لەلایەن Aminijian واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

من سەیری ھەنبانە بۆرینەم کرد بۆ ماناکەی نووسرابوو «ڕەگی بن ئەژنۆ». کوا ئەمە دەبێتە تاندۆن؟--چالاکWьтуwеж (١٠ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٤:٠١, ٣١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

ھەنبانە نەیزانیوە تاندۆن چییە!

دەستکاری

ھەنبانە بە جوانی لێکی نەداوەتەوە و تەنیا ئاماژەیەکی پێکردووە و دڵنیام ئاشنای تاندۆنیش نەبووە، من دڵنیام، تەنیاش بۆ ڕەگی پشت ئەژنۆ ناڵێن : بە ھەموو ئەو ڕەگە ئەستوورانە دەڵێن کە دەکەنە لای جومگەکانەوە وەک پشت پاژنە، پشت ئەژنۆ، لای مل و .... ئەگەر تاندۆن بزانی چییە ، ئەوە بۆت دەردەکەوێ!— ئەم لێدوانە لەلایەن Aminijian واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

ئەوەی کە ھەنبانە وشەنامەیەکی پسپۆرانە نییە لە ھەموو کەس ئاشکرایە. مامۆستا ھەژار مەبەستی ھەر کۆکردنەوەی وەشەکانی زمانەکەمان بووە و زۆری لە دووی نەچووە. بۆ ئەم وشەیەش خۆم نەم‌دەزانی بەڵام لە باوکم پرسی زانی و قسەکەت ڕاستە. دەی ئەگەر وایە بۆ ناوی وتارەکە کوردی نەبێ؟--چالاکWьтуwеж (١٢ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ٢١:١٨, ٢ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

بەڕێز م چالاک، سپاس لەوەی بابەتەکەت بە ھەند وەرگرت و پرسیارت بۆی کرد، بڕوات ھەبێ زمانی کوردی زۆر وشەی تێدایە کە لە خۆگری چەمکی زاراوەکانی ئەمڕۆن و پێویستییان بە وشەسازی و داڕشتن نیە، تەنیا خۆ ماندوو کردنێک بۆ دۆزینەوەیان و به‌س، کە ئەمەش کارێکی زۆر قورس نیە. لە بڕێ شوێندا پێویستمان بە داڕشتنی وشەی نوێ ھەیە.

راستییەکەی نەموێرا بێژم سەرناوی پەڕەکە ، وشەی ڕەفیسکە بێ، ئەگەر ئێوە ڕازین، منیش ڕازیم، با پەڕەی تاندۆن یش ڕەوانە بکرێت بۆ ڕەفیسکە. Aminijian (لێدوان) ١٥:٥٢, ٣ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

مامە ترسان و وێڕانی ناوێ لەسەری وتووێژ دەکەین بە ئاکامێک دەگەین ئیتر. قسەکانت جوانن و نموونەیەکی تر لە قسەکانت لە وتووێژی وتار گوندێندا بەدی دەکرێ. بەڕاستی ئەگەر لەسەر زمانی کوردی کار کرابا ئێستا لە ڕێزە زمانەکانی گەورەی دنیا وەک ئینگلیزی و فەڕەنسی بوو. زۆر بەداخەوە زۆر کەمتەرخەمی کراوە.--چالاکWьтуwеж (١٣ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٧:٠٣, ٣ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ڕەفیسکەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە)١٩:٥٩، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوی وتار

دەستکاری

@Calak, @Aza و @Pirehelokan و ئەوانی تر، سڵاو. ئەم ناوە تەواوە؟ لە کام ناوچە و سەرچاوەدا ڕەفیسکە بۆ tendon بە کار دێت؟ لە ھەنبانە و خاڵدا بە مانای «ڕەگی ژێر ئەژنۆ» ھاتووە. لە ئەوەی تۆفیق وەھبیشدا بەرانبەری Hockە. ‎Gêjełûk ١٩:٥٠، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Gejeluk عەلی نانەوازادە لە فەرھەنگی ڕیشەی کوردیدا دەڵێ ڕەفیسکە قووڵایی و ڕەگی پشتی ئەژنۆیە، گوایە ئەگەر ئەم ڕەگە بگری پیاو فسی لێ بەر دەبێ و ناوەکەشی لەمەوە ھاتووە. ڕەفیسکە = ڕە (ڕەگ) + فیس (فس) + ک + ئە. ڕەمانە، ڕەگی تسێ، ڕەگی فسێ، ڕافیسک، ڕەپڕەپیسک -یشی پێ دەڵێن. فەرھەنگی زانستگای کوردستانیش دەڵێ ڕەفیسکە بە فارسی زردپی و تاندونە. جا ئیتر نازانم. Aza (لێدوان) ٠٤:٤١، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk: بەبڕوای من ڕەفیسک بۆ بەرامبەری تاندۆن ناتەواوە. لە زمانی ڕۆژانەی ئێمەدا، ڕەفیسک/ڕەفیسکە بۆ مرۆڤ بەو پشتی ئەژنۆ و ئەو تۆڕە تاندۆنی/ماسوولکەییە دەوترێت کە لە en:surface anatomyدا پێی دەوترێت en:Popliteal fossa. بۆ ئاژەڵیش بەو پێکاتەیە دەوترێ کە لە قەویایی ڕانیدایە و ڕانی دەبەستێتەوە بە تەنەیەوە کە ڕەنگە لە مرۆڤدا بەرامبەری en:Iliotibial tract یان شوێنی گەشتنەوەی بە en:Quadriceps tendon بێ. بۆیە بەبڕوام ڕەفیسکە زۆرتر تایبەت بە ئاناتۆمیی ڕووییە و تایبەتی ئەژنۆیە (لە ئاژەڵدا تا ڕان) هەتا ئەوەی مەعنای تاندۆن بدات بە گشتی.سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٥:٢٦، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@داوا لە د. توانا ع. بەرزنجی دەکەم سەرێکی ئەم بابەتە بدا و ھەرکات پێی کرا ڕای خۆ لەسەر ئەم وشەیە بنووسێ. سپاس. چالاک وتووێژ ٠٨:٥٩، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لە کتێبەکانی خوێندنی باشوور و فەرھەنگی دەوەندا «ژێ» بە کار ھاتووە. دیارە کە لاساییی «وتر»ی عەرەبییە. ‎Gêjełûk ١٥:١٧، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو@Calak، پێدەچێت ئەم وشەیە ناوچەیی بێت و بەکارهێنانەکانی زۆر سنووردار بن، من هیچی لەسەر نازانم چونکە نەمبیستووە لێرە، بەڵام تازە دوو شیعری عبداللە پەشێوم خوێندەوە لە هەردووکیاندا لەگەڵ ئەژنۆ (چۆک) بەکاریهێنابوو، ئەگەر مەبەستی ligaments ی چۆک بێت کە دڕانیان لەکاتی وەرزشدا زۆر باوە و خەڵک ئاشنای ئەم حاڵەتەیە ئەوە بۆ Tendon ناشێ ئەم وشەیە. ئەوەی من دەیزانم ٣ پێکهاتەی باو لەو جۆرە هەیە لە لەشدا، Tendon, Ligament, and Fascia, کە پێموایە خەڵکی خۆمان بە fascia دەڵێن چەرم یان پێست، بە ligament دەڵێن ڕیبات (عەرەبییە، لە زیندەزانی پۆلی ١٢ کراوەتە بەستەر، لە ویکییەکەی خۆمان بەندۆک)، هەروەها Tendon یش وەک گێژەڵووک وتی کراوەتە ژێ. ڕای من وایە ئەگەر بەندۆک گونجاو بێ بۆ Ligament, ئەوا بەستۆک یش گونجاوە بۆ Tendon. سوپاسΤωαηα (لێدوان) ١٦:٠٥، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕەفیسک/ڕەپیسک یان ڕەفیسکە ناوچەیی نیە و لە گشت کوردستانی بابان و ئەردەڵاندا دەوترێ. عەبدوڵا پەشێو کە ئاماژەت پێکرد تەنانەت لەو سنوورەش بەدەرە. تەنیا کێشەکە ئەوەیە جیلی ئێستا وشەی کوردی باش نازانێ و لەژێر کاریگەریی داگیرکەردا لەبیری چووەتەوە. بۆچوونی من بەکورتی ئەوەیە ڕەفیسکە وشەیەکی تایبەت بە ئاناتۆمیی ڕووییە en:surface anatomy و تایبەت بە شوێنێکی دیارە (ئەژنۆ و تا ڕان لە ئاژەڵدا)، بۆیە گشتاندنی بە تاندۆن کە لە گشت جمگەیەکدا هەیە و ڕووییش نیە و لە دیوی ناوەوەیە بڕێک ئەستەمە مەگەر ئەوەی بەڵگەی تر بخرێتە ڕوو. ئەو ڕیشەناسییەی بەڕێز نانەوازادەیش بڕێک زۆر سادەکراوەیە و شکم لە ڕاستبوونییەتی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٩:٢٧، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستخۆش@Pirehelokan، دروست وەک فەرمووتان فەرهەنگێک لە وشەی ڕەسەنی کوردی خەریکە لەنێو هاوتەمەنانی مندا دەبێتە نامۆ، هەمووی هەڵەی ئێمە نییە، ئێمەش لە ژینگەی دەوروبەر زمانەکەمان وەرگرتووە. بەهەرحاڵ منیش پرسیم لەسەر ئەو وشەیە وتیان بە مانای دیوە چاڵەکەی پشتی ئەژنۆوە دێت، کەواتە لەگەڵ ئەم وتارەی ئێمە ناگونجێت. Τωαηα (لێدوان) ٢٠:٠٣، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ھاوڕای کاک @Pirehelokan-م. @د. توانا ع. بەرزنجی، بند (بەند) لە فارسیدا ڕەگی ڕانەبووردوو (present stem)ی چاوگی بستن (بەستەن)ە، لە ئەمە بنۆڕە. بەستن بەرانبەری کوردیی ئەم چاوگەیە و بەست ڕەگی ڕانەبووردوویەتی. بۆیە، بەستۆک و بەندۆک دەبێ ھاومانا بن و من بەستۆکم پێ کوردیترە. ھەروەھا، لە کتێبەکاندا «بەستەر» بۆ ligament بە کار ھاتووە. ‎Gêjełûk ١٧:٠٧، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ڕەفیسکە".