وتووێژ:چاوەڕوانی گۆدۆ

دوایین لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

بەڕای من (لە چاوەڕوانیی گۆدۆ) دروستترە. | سەرچیا‏١٦:٥٨، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ناشێ «چاوەڕوانی بۆ گۆدۆ» بێت؟ ([١]) --چالاک وتووێژ ‏١٧:٠٢، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ئێمە وشەیەکی تریشمان هەیە بۆ ماتڵی کەسێک بوون تەمایەر، بە تەمایەری گۆدۆ ڕێک ئەو واتای هەیە. گرووپی قوتابخانە وتووێژ ‏١٩:٥٣، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕاستیەکەی من تەمایەرم نەبیستووە. لای خۆمان تەما ھەیە دەڵێن بە تەمای فڵان کەس کە زیاتر ھیوا مانا دەدا یانی بە ھیوای فڵان کەس. نازانم تەمایەر ھەر ئەمەیە یا فەرقی ھەیە؟ ئەگەر ھەر ئەمە بێ دروست نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:١٢، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
چاوەڕوانی بۆ گۆدۆش دروستە، بەس ئەم شێوازی وتنە زۆر لە کوردی باو نییە. لەم وتووێژە مەبەستم لە گۆڕینی وشەی چاوەڕوانی نییە، تەنیا ھەر ئەوەی پێشنیازم کردووە، گەر ناڕازی نین دەی گۆڕم. | سەرچیا‏١٤:٥٩، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
«لە چاوەڕوانیی گۆدۆ»ش من بە کوردی نازانم. ڕێک وەرگێڕانی فارسی و عەرەبییەکەیەتی (در/في انتظار گودو). ڕاستیەکەت دەوێ ئێستا کە بیر دەکەمەوە دەبینم «چاوەڕوانی گۆدۆ» دروستە و زۆر تەواوە. ئێمە بە ھەڵە چووین و مانایەکی تر لەمە ھەڵ دەگرین کە دروست نییە. ئەم مانایە دەبێتە «چاوەڕوانیی گۆدۆ» کە ھەڵەیە و لێرەدا «چاوەڕوانی گۆدۆ» ھاتووە.
نازانم مەبەستی خۆم گەیاند یان نا. بەکورتی Waiting for مانای دەبێتە چاوەڕوان. چاوەڕوانی بارانم: i am waiting for the rain ← یانی «چاوەڕوانی باران» دەبێتە "waiting for the rain". بە ھەمان شێوە «چاوەڕوانی گۆدۆ» دەبێتە "Waiting for Godot".--چالاک وتووێژ ‏١٢:١٣، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "چاوەڕوانی گۆدۆ".