وتووێژ:پەڕینەوە لە تەپوتۆز

کۆتا لێدوان: ٩ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Kushared

بڵێی لە خوبار کوردیترمان دەست نەکەوێ؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٠٢، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس بۆ کردنەوەی دەرگای وتووێژ ، خۆم :نەمزانی چی دابنێم لە ئینگلیزییەکە Dust بەکارهاتووە کە لە کوردیدا دەبێت بە تۆز ئەمەش بەپێی چەند بەرنامە وەرگێڕەی ئینگلیزی-کوردییەی کە لامە ، بەداخەوە ئەو فیلمانە گەرچی بە کوردیدادنرێن بەڵام ناوی زۆرییان فەڕەنسی و ئینگلیزییە!بۆیە کێشە دەبێت لەناویان بەرحاڵ > Kushared (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ نووسینی وتارەکە، وابزانم تەپوتۆز باشتر بێت تا خوبار یان غوبار کە وشەیەکی عەرەبییە و لە کوردیی ئەمڕۆدا بە کار نایەت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٤٨، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
dust لە کوردیدا رێک بە تۆز دەڵێن. تۆز وشەیەکی تورکیە و لە تورکیشدا ھەر دەڵێن toz. بەڵام لە کوردیدا زۆر باوە و غوبارم لە فارسی و عەرەبیدا نەبێ ھەر نەمبیستووە. ئەمەش بڵێم لێرەشدا «پەڕینەوە لە تۆز» ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٦، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ تۆز لە تورکیشدا هەیە. بەڵام تەپوتۆز نیە، بۆیە تەپوتۆزم پێشنیار دا. تەپ لە کوردیدا بە تەنیا کەمتر دەوترێ، بەڵام لەگەڵ وشەی دیکەدا زۆرم بیستوە، وەکوو تەپونم (واتە هەوای بارانی و مژی) یان تەپوتۆز، یان تەپومژ. گۆران ئەڵێ تەپونم دابکا بیکا بە شەست. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:١١، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
تۆزوخۆڵیش باشە. تەپوتۆزیش ھەر دەبێ. نازانم ئەمانە لە باشوور دەڵێن یان نا.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٦، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
هەردووکی لەباشوور هەیە ، لاریمان نییە لە گواستنەوەی >Kushared (لێدوان) ‏٢١:٠٩، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پەڕینەوە لە تەپوتۆز".