وتووێژ:١٢٧ سەعات

کۆتا لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aram

ناوەکەی ئێستا هەڵەیە... وشەی کاتژمێر خۆی لەخۆیدا ناوێکی لێکدراوە کات+ژمێر. ناوەکە پەیوەندی نیە لەگەڵ hour بەڵکو پەیوەستە بە ناوی clock یان watch کە باسی ئامێرەکەیە. من ناوی کاژێر پێشنیار دەکەم چوونکە باشترە بۆ ناوی وتارەکە... ibrahim وتووێژ ‏٢٠:٤٦، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

بەجوانی ئاماژەت کرد کاتژمێر ھەڵەیە بەڵام کاژێریش دروست نییە. من لە ھیچ سەرچاوەیەکی کوردیدا نەمدیوە کاژێر بە مانای hour بێ. سەیری ھەموو فەرھەنگەکانیش بکە لە ھیچیاندا بەم مانایەوە نەھاتووە. لە ئینتەرنێتیش گەڕام ھەر باس لەمە بوو بەڵگەیەک نییە کاژێر بە مانای hour بێ. کاتکۆم دیوە بەڵام کاژێر نا. ھەر بۆیە ئێمە لێرە ھەر سەعات/ساعەت بەکاردەھێنین.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٢٢، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
مامە. منیش بە هەمان شێوە نەمدیبوو، ئەوانەی تر گشتیان پێم هەڵەن واتا گەر بڵێین سەعات، چوونکە زۆۆر زەقە و دیارە کە عەرەبیە. هۆی پێشنیارکردنی کاژێریش من لە تۆڕی میدیایی ڕووداو بینیومە کە زۆۆر بەکاری دەهێنن. جا چ لە کەناڵەکەیان چ لە ڕۆژنامە و سایتەکانیان. تەنها ئەوان دەبینم کە ڕاست دەیڵێن. باوەڕپێکەدنیشیان کێشە نیە چوونکە خاوەن کەسایەتی ئەکادیمی و شارەزان... ibrahim وتووێژ ‏٠٧:٢٢، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش لە زۆربەی ڕۆژنامەکان بە کاژێر بینیومە.—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٠:٣٧، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کاژێر لە فەرھەنگە کوردییەکان بە واتای «دەلاقە» دێت، کە ڕەنگە ئێستا وشەیەکی باو نەبێت. بەڵام کە لەولاوە ھەستاون، یەک دوو پیتی کاتژمێریان لابردووە و ئەم وشەیەیان داتاشیوە زۆر کارێکی ھەڵە کراوە. ڕووداویش ئێستا کە بووەتە سەرمەشقی بەکارھێنانی ئەم وشەیە ئەوە بۆ ئێمە نابێتە سەرچاوە و پێوەر، ڕووداو خۆی یەک دونیا کێشەی لە نووسین ھەیە، ئەوان یەکەم شت ناوەکەیان بەھەڵە دەنووسن کە «ڕووداو»ە نەک «رووداو». وەک کاک چالاک وتی بۆ ئەمە وشەی سەعاتمان ھەیە، عەرەبییش کێشە نییە، وشەکە سەدان ساڵە تێکەڵی کوردی بووە، شێوەیەکی جوانتری وشەکە «سات»ە، ئێستا زیاتر بەرانبەر بە (moment) بەکاردێت گەرنا بەرانبەرێکی زۆر جوان دەبوو بۆ (hour). | سەرچیا‏١٦:٤٠، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕەنگە وشەی تر کەم بن، بەڵام من لەگەڵ «سەعات»دا نیم. ibrahim وتووێژ ‏١٦:٤٧، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
من تەواو لەگەڵ قسەکانی کاک Serchia و کاک Calakم و سەعات بە باشترین دەزانم بۆیە، بەپێی یەکدەنگی دەیگوازمەوە بۆ «١٢٧ سەعات». زۆر سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٢، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "١٢٧ سەعات".