وتووێژ:وەنەوشەیی

زیادکردنی لێدوان
Active discussions

ناودەستکاری

ھەر وەک دەزانن ئێمە لە ڕۆژھەڵات لە سۆرانی و کرمانجی و کەڵھوڕیدا ناڵێین مۆر و نازانین چیشە. مۆر وشەیەکی ڕەسەنی تورکییە tr:Mor و ھی ئەو دیوە. من لەگەڵ وشەی کوردیم. وشە کوردییەکانی تریش لەو دیو باون ئەوان دانێن. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:١٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

من خۆم دەڵێم مۆر، بەڵام کێشەم لەگەڵ گواستنەوەی نیە. مۆر بە تازەیی ھاتووەتە ناو کوردییەوە. بە بڕوام ڕەنگە لە ھەمان ڕەنگی جەوھەری مۆرەوە وەرگیرابێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٢٦، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
لە ناوچەی ئێوەدا قەت نەم بیست یەکێک بڵێ مۆر ھەر چی بیستم وەنەوش بوو. یانی لە ھەر شوێنێک بووم وا بوو. ڕەنگە زۆر باو نەبێ. بە ھەر حال من وشەی کوردیم پێ باشترە ھەتا وشەیەکی تورکی تەمەن کورت. بۆ دەبێ قایل بین جێگای وشەیەکی جوان و ڕەسەنی کوردی بگریێتەوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠١، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
ئێمە ئەڵێین بەنەوش. مۆریشم قەت نەبیستووە.--Aza (لێدوان) ‏١١:٣٥، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
دەیگۆڕم بە وەنەوش. چون لە سۆرانی و ھەورامیدا وەنەوشە باوە ھەتا بەنەوشە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠١، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
لای ئێمەیش دەڵێن بنەوەش. وا بزانم وەنەوش گۆرانی بێ (یا ھەورامی) چونکە لە کوردیدا لانی کەم سۆرانی و کرمانجی ئەمانە دەکەنە ب-. وەک باران و واران.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
لە باشوور مۆر بۆ (Violet) بەکارناھێت، بەرانبەری (Purple)ە. بۆ (Violet) وەنەوشەیی، وەک لە (Ultra-violet) سەروو-وەنەوشەیی دانراوە. سەرچیا — ‏٢٠:٢١، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
@Serchia:، ڕاست دەکەیت. ئەمە دەگوێزمەوە بۆ وەنەوش. مۆر و وەنەوش تەواو لە یەک نزیکن. وتارێک دروست کەین بۆ مۆر بیبەستینەوە بۆ پێرپڵەوە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٤٥، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
وەنەوش ناوی گوڵەکەیە، پێم وایە وەنەوشەیی دروستتر بێت، ھەر وەک پرتەقاڵ (میوە) و پرتەقاڵی (ڕەنگ). مۆر بۆ (Purple)، وا دیارە لە فەرھەنگەکان «ئەرخەوانی»یش ھەیە، بەڵام باو نییە. سەرچیا — ‏٢١:٠٠، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
بزانن بۆ ئەم مۆرە ناوێکی تری جوان نابیننەوە تورکی نەبێ. تورکیشە ھیچ، لای ئێمە خەڵک نازانن چییە. ئەرخەوانیش لای ئێمە باوە ناوی ئەم دارەیە ئەرخەوان و لەمە وەرگیراوە.
ناو گوڵەکە وەنەوشەیە نەک وەنەوش. بۆیە بۆ رەنگەکەی یا دەتوانین بڵێین وەنەوش یان وەنەوشەیی. ھەر دووک ڕاستە. ھەوەڵی کورتترە ئەگەرچی بۆ من فەرقی نییە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
وەنەوش و وەنەوشە ھەردووکیان ناوی گوڵەکەن. بۆیە باشترە وەنەوشەیی بەکاربێت. ناوی ڕەنگەکانی دیکەش وا دروست کراون؛ پرتەقاڵی، خۆڵەمێشی، خاکی، ... سەرچیا — ‏٢٢:٠١، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
لای ئێمە بەنەوش ڕەنگەکەیە و وەنەوشە ناوی گوڵەکە. کاردۆ جاف (وتووێژ) ‏ ‏١٣:١٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

لە چ ناوچەیەک بەم ڕەنگە ئەڵێن وەنەوشەیی؟ ئەوەی من دیومە و بیستوومە ڕەنگەکە بەنەوش یا وەنەوش یا بنەوشە، گوڵەکەش وەنەوشە و بنەوشەیە. بە ڕای من لەم جۆرە حاڵەتانە کە وشەکانی ناوچەکان زۆر لێک نزیکن و ھەمووش کوردین، ئێمە ئەبێ وشە موکریانییەکە بکەین بە ناوی سەرەکیی وتارەکە. قانوونێکی نەنووسراوە کە موکریانی زاری ئستانداردی کوردییە. بۆیە پێم باشە بنەوش بێ. -Aza (لێدوان) ‏٢٠:٢٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

لەو دیو وا بزانم وا بێ. کاک سەرچیایش کە کوردی ھەر بە ھی ئەودیو دەزانێ ئێمەیش کەشکین.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤٧، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
منیش ھەر دەڵێم وەنەوش بۆ ڕەنگەکە و بۆ گوڵەکە وەنەوشە، لە فارسیشدا ھەر وایە. بەڵام وا دیارە وەنەوش و بنفشیش بە گوڵەکە وتراوە. بۆ نموونە لە ئەحمەدیدا شێخ مارف دەڵێ: بنفسج بەنەوشە (بەنەوش+ە). بۆیە لێرە بەنەوشیشم بە وتارەکە زیاد کردەوە و وەنەوشم لەجێی ڕەوانەکەر کرد بە ڕوونکردنەوە کە قسەکەی سەرچیاش نەکەوێتە عەرز. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
مەسەلە ھەر باشوور نییە. بەناوی منیشەوە قسەمەکەن، ئەمە ڕەفتاری وتووێژ نییە. خۆم زۆر جار ڕەخنە لە بەشێکی ئەو وشانە دەگرم کە لە باشوور باون. بەڵام بۆ ئەم وشەیە وا دیارە ئێوە بێخەبەرن، بەڕاستی نەمدەزانی کە ئێوە وا بێئاگابن لە فەرھەنگە کوردییەکان، یان وا دیارە وا کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی فارسی کە خەریکە کوردی لەبیربکەن، نموونەشم ھێناوە کە ئەو ڕەنگانەی لە کوردی لە ناوی شتێکەوە وەرگیراون (ی)یان بۆ زیاد کراوە، وەک پرتەقاڵی و خاکی، کەس ھەیە بە ڕەنگەکە بڵێ پرتەقاڵ؟! کاک چالاک ڕەخنەی نییە گەر بگوترێت با موکریانی بکرێتە پێوەر بەڵام کە وشەیەک پێشنیاز دەکەین بە پشت بەستن بە فەرھەنگەکان ڕەخنە دەگرێ بێ ئەوەی ناوی باشوورم ھێنابێت. وا دیارە وشەی وەنەوشەیی کوردی گەیشتووەتە ئاوەربایجانیش، بەڵام نەگەیشتووە لای ئێوە. (وەنەوشەیی لە فەرھەنگی خاڵ)، (وەنەوشەیی لە فەرھەنگی وشەنامە)، (وەنەوشەیی لە فەرھەنگی ئەناھیتا) سەرچیا — ‏٢١:٢٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
خۆم دەمزانی لە باشوور دەڵێن وەنەوشەیی بەڵام لە وتووێژەکاندا قەت بۆم گرنگ نەبووە وشەیەک موکری بێ ئەردەڵانی بێ یا باشووری. ھەمیشە لەسەر وشەیەک بووم کە باوترینە ھەڵبەت کوردیبوونیشم بۆ گرنگتر بووە. باوبوونیش بەو مانایە نییە لە کتێبە کارەساتەکانی ئێوەدا ھاتبێ. ئەو قسە ناشیرینانە چییە نووسیوتە؟ کە بە ئێمە دەڵێی کوردیمان لە بیر چۆتەوە. یا بە ئێمە دەڵێی نۆکەری فارسان؟ زازاکی و کرمانجی و گشت شێوەزارەکانی سۆرانی و کەڵھوڕی و لەکی و گشت زمانە کۆنەکان دەزانم وەک تۆ لەخۆبایی نیم.
ئەوە ئێوە کوردی چاک دەزانن ئێمە لە بیرمان چۆتەوە بۆیە لە کتێبەکانتاندا بە ئاواڵ مناڵ دەڵێن وێڵاشی تورکی؟! جنابت ناوی en:Back-formationت بیستووە؟ ئاخۆم دەزانی وەنەوەش Back-formationە کە باسی پرتەقاڵی و خاکی دەکەی؟ ئەوەی ئێمە دەیزانین جنابت ڕێشی پێ نابەی. جنابت خەیاڵ دەکەی دەزانی. ھەر ھیچ نەزانین بە قەت جنابت دەزانین.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
بە کەسم نەگوتووە نۆکەری فارسان. ئەوە دووەم جارە دەڵێم کە قەسەیەک بە ناوی منەوە مەکەن کە نەم گوتووە. وا قسە دەکەن کە کێشە لە ئێمە بێت. بۆ ھەریەک لەو ڕەنگانە چ کێشەیەکمان نەبووە، لە کتێبەکان گەر ھەڵەش ھەبێ لە مەسەلەی ڕەنگەکان ھەڵەیەک نابینم. خۆزگە زانینەکەشتان لە خزمەت پێشخستی وتارەکان بەکارھێنایا نەک تەنیا وتووێژی ناوی وتارەکان کە بەھۆیەوە چەندان بەکارھێنەری باشتان تۆراند. بەڵام من واز لە ویکی ناھێنم، تا پێشم بکرێت ھەوڵەدەم پارێزگاری لێ بکەم وەک سەکۆیەک بۆ ھەمووان نەک شوێنێک بۆ تاکڕەوی. سەرچیا — ‏٢٢:٢٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
پێم وا نەبێ ئەوەی کە لە کوێ بەشداری دەکەم پەیوندییەکەی بە تۆوە ھەبێ. خۆت کۆ کەوە کاکە. سەیری ئێرە بکەی دەبینی کە زیاتر لە ٧٥%ی بەشدارییەکانم لەسەر وتار و دارێژە و پۆل و مۆدیوول و ... بووە. ھەڵبەت منیش مەیدان بۆ ھی وەک جنابت چۆڵ ناکەم کە ویکیپیدیا کاول کەن. ھەندێک کە دەڵێن چۆن خەڵکی باشوورم مافی ئەوەم ھەیە بڵێم قیر سپییە و ئێمەیش سەرت بۆ دانوێنین. لەم خەبەرانە نییە.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٥٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
داوا لە ھەموو بەڕێزان دەکەم بە ھێوری! خۆ ماڵ بەش ناکەین :) قسە لەسەر زمان دەکەین. سەرچیا گیان ناو+ی=ئاوڵناو لە زۆربەی زمانە ئێرانییەکاندا ھەیە، لە فارسیشدا و کوردیشدا ھەیە. تەنانەت گەشتووەتە زمانە تورکیک و سامییەکانیش. لەوە ناچێت کەس بێت ئەمە نەزانێت. چالاک گیان تۆیش ئەم تووڕەییە ناوێت و نایھەوێت ھەموو شتێک بکرێت بە باسی باشوور و باکوور. ھەر ھەمان ئەو شتانەی شەرحی دەکەیت بە ھێوری بیکە. ئاگادارم زۆرێک خەڵکی پرۆفشناڵ سەردانی وتووێژەکانی ویکیپیدیای کوردی دەکەن. بێگومان کەس بۆ شەڕنامە خوێندنەوە نایەت. بۆیە با وتووێژەکان بە ئارامی و بەڵگەوە بێت لەجێی تانە و شەڕەقسە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:١٣، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
:: زۆر سپاس پیرەهەڵۆ. کاردۆ جاف (وتووێژ) ‏ ‏٢٣:٢٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
ئەم باسی خەڵکی ڕۆژھەڵات و شتە کاک سەرچیا دای مەزراند. من لەبەر ڕێزی جنابت ئیتر وازی لێ دێنم.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٤١، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
بەکارھێنەران شایەدن کە کێیە باسی باشوور و ڕۆژھەڵات دەکات. ھەر ئەوەی لە بەرانبەر بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیا بڵێن کاولکار (گەر یەک دەستکاریشی ھەبێت) بەسە تا تێبگەین کە ڕێزی کەست لا نییە. ھەر لەبەرەوەش چیتر درێژە بە وتووێژەکان نادەم لەگەڵتان. سەرچیا — ‏٢٣:٤٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
چاوت قووچاند ھەر چی پێت خۆش بوو بە خەڵکی لای ئیمەت وت ئێستاش باسی ڕێز دەکەی. ھەر لێی گەرێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٤٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
ھیچم بە کەس نەگوتووە و بۆ منیش ئەملا و ئەولا فەرقی نییە. گوتوومە کە زۆریان بە فارسی دەنووسن، ئەمە ڕاستییە و ھیچ بێڕێزی تێدا نییە. باسی ڕێزیش دەکەم چوونکە زۆر بەئاسانی چیتان پێخۆش بێت بە ھەر کەسێکی دەڵێن، تۆ کە بە نەناسراوی بەشداری لە ویکیپیدیا دەکەی مانای ئەوە نییە کە گەر ھیچ ڕێزێک بۆ کەس دانەنێی ئاسایی بێت. من تا بتوانم لەمەودوا زیاتر کار لەسەر وتارەکان دەکەم و خۆم دوور دەگرم لەم وتووێژە بێکەڵکانە. سەرچیا — ‏٠٠:١٦، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
کاکە با قەبووڵ کەین ناشێ هەندێ شتمان گوتبا، هەموومان قسەی نالەبارمان کرد بەرامبەر یەک. با لێک خۆش بین و تەواوی کەین کاردۆ جاف (وتووێژ) ‏ ‏٠٠:٢٣، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
ئەوەش بەڕێوەبەرەکەمان ھێشتا نازانێ نەناسراوی مافی بەکارھێنەرانی ویکیپیدیایە و ھەر کەس زانیاری کەسێک بڵاو بکاتەوە بۆ ھەمیشە بەربەست دەکرێ. ھەر ھیچ.--چالاک وتووێژ ‏٠٠:٣٣، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی وەنەوشەییم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١١:٤٢، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی وەنەوشەییم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠١:٢٩، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "وەنەوشەیی".