وتووێژ:نەعنا

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Pirehelokan لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

سکەخانە واتای چییە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٧، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

وام بیستووە کە سکەخانە جێی لێدانی سکە بێت. نازانم لە کوێ بەم ڕووەکە دەڵێن سکەخانە. ئەکرێ ناوێکی باشتری بۆ بدۆزرێتەوە. سەرچیا‏١٧:٠٨، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
دیارە ناوەکەی ناوچەییە و بەڵگەیشی نییە، یا من نەمبیستووە. ھەم ڕەواڵەتی گیاکە و ھەم بەستەرە نێوانویکییەکانی دەریدەخەن کە جۆرێک پوونگەیە، پوونگەی خواردەمەنی. لە عەرەبی و فارسییەکەیدا نووسراوە نعنا. لە فەرھەنگی ئەحمەدیدا دەڵێ: نعناع پوونگە، یانی لانیکەم دووسەد ساڵە کورد پێی دەڵێ پوونگە. ئەو وتارەی پوونگە کە ھەمانە ئاماژە بە بنەماڵەکەیانە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٠٧، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
لە فەرھەنگێکی ئەلیکترۆنیدا بەرامبەر mint، سکەخانە نوسرابوو کە خۆم لێی تێناگەم. چی بکەین باشە؟ بیکەینە پوونگە یان چی؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٥، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
پوونگە (لای ئێمە پنگە) شتێکی ترە. باشە بەمە مەگەر ناڵێن نەعنا یان نەعنە؟ لە باشوور وا ناڵێن؟--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٦، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Calak: بەڵێ، لە باشوور من ھەر نەعنام بیستووە. بەڵام وەک کاک پیرەھەڵۆ فەرمووی "لەە فەرھەنگی ئەحمەدیدا دەڵێ: نعناع پوونگە". -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٠، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من جارێ نازانم ناوی کوردی ئەمە چی بێ بەڵام مادامێک ھەموومان پێی دەڵێین نەعنا دەی گوازمەوە. دوایی لەسەر ناوە کوردیەکەی ساغ دەبینەوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٨، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
پوونگە و پوونگە مارانە و ڕێحانە و نەعنا و... ھەموویان لە یەک تیرەن. بە بڕوام ناوی ئەمە ھەر بکەین بە نەعنا. وا دیارە لە باشووریش بەو پوونگە خۆراکییە ھەر نەعنا دەوترێت و خەڵک لێی تێدەگەن. ئەوە باوترە لە سکەخانە. لانیکەم خەڵک لێی تێدەگات. لێرە و لێرە دەتوانن بڕێک جۆر پوونگە ببینن. بەڵام ڕوەکناسی پێویستی بە کەسانی شارەزا ھەیە کە تیرە و بنەماڵەی گیاکان بناسن و بیانکەنەوە بە کوردی. دەشتوانین ھەر ناوە لاتینەکانیان بنووسین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٩:٠٩، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "نەعنا".