وتووێژ:ناحیەی ژاراوە
دوایین لێدوان: ٨ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Pirehelokan لە بابەتی ناوچە یان شار؟
@Kushared:، @Sarchia Banokay: بەشکم دەستێک بە سەر و ڕووی ئەم وتارەدا بھێنن. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢١:٥٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)
- هەندێ هاوڕێم هەیە لەوێ ، تۆزێ زانیاری بەسەرچاوە کۆ دەکەمەوە و دایدەنێم.--Deioces ☺Chat ٢٢:٠١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)
- خۆم هیچ زانیارییەکم لەسەر نییە ئەوەندەی لەگووگڵیش گەڕام توانیم ئەو خەتەی کەنووسرابوو سەرچاوەداریبکەم >Kushared (لێدوان) ١١:٠٦، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)
- گەڕانێکم بۆ کرد، بەداخەوە شتێکی وام لەسەری نەدۆزییەوە، مخابن ئێمە نەک لەسەر گوندەکانمان، لەسەر شارۆچکەکان و گەورە شارانیش زانیاریێکی وامان نییە، بەتایبەتی لەسەر ئینتەرنێت. وا باشترە بۆ خەڵکی ناوچەکەی جێبێڵین، ھەڵبەت گەر ڕێیان لێرە بکەوێت. --سەرچیا (وتووێژ) ١١:١٣، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)
ناوچە یان شار؟ دەستکاری
با یەکلایی بکرێتەوە ئەم وتارە لەسەر شارۆچکەی ژاراوە بێت یان ناحیە (ناوچە)ی ژاراوە؟ --سەرچیا (وتووێژ) ١١:١٨، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)
- ئەوکەسەی نووسیویەتی بەمەبەستی ناحیەکە بووە و ئەو سەرچاوەی منیش دامنا هەر ناحیەیە >Kushared (لێدوان) ١١:٢٣، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)
- گەر مەبەست لە ناحیەکەیە، ئەوا ھەڵەیە کە نووسراوە کەوتووەتە سەر ڕێگای ڕانیە-قەڵادزێ. ئەوە ناحیە نییە کە دەکەوێتە سەر ڕێگا بەڵکوو شارۆچکەیە. ڕێگا بەناو ناحیەدا دەڕوات. --سەرچیا (وتووێژ) ١١:٢٧، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)
- خۆم زۆر شارەزایی ڕێگاکان نیم! بۆیە گەر بۆتکرا چاکی بکەیت >Kushared (لێدوان) ١١:٣٣، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)
- سپاس بەڕێزان، وتم شایەد ئەتڵەسێک، فەرھەنگێک یان ماڵپەڕی شارەوانی و ئوستاندارییەک زانیاری لە سەر گوند و شارەکانی ھەرێمی کوردستان دانابێت. دیسان سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢١:٠٩، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)