وتووێژ:مەکۆی بۆشایی

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Shahid tahir لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

پێم چاکترە ناوەکەی بکرێتە (کەشتیی بۆشایی). | سەرچیا‏١٧:٢٥، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

  لەگەڵ قسەکەی کاک سەرچیا ibrahim (وتووێژ) ‏١٩:٢٩، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کەشتیی بۆشایی باشترە.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٠٧، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆربەی نووسراوە و سەرچاوە کوردییەکان پاپۆڕی ئاسمانییان بۆ spacecraft داناوە. بۆ ئەوە نەمویست ناوێکی نامۆ بێ. پێموایە ئەگەر وای لێدەکەین بکرێ بە کەشتی فەزایی باشترە لە کەشتی بۆشایی. فەزا بۆ space لە بۆشایی زانستی تر و گشتگیرترە. بۆش تورکییە و فەزاش عەرەبی. سپاس --Hîwa Seqiz ‏١٠:٠٧، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)

ئاسمانی وشەیەکی دەقیق و زانستی بۆ ئاماژە بە space نییە. خۆ لەم باسە نادەم چەندە بۆشایی گونجاوە یان نا.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٩، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ھاوڕێیان ڕاستە craft یانی کەشتی. بەڵام ئەگەر لە جیاتی craft کەشتی بەکار بێنین لەم جۆرە وشانەدا، ئەو کات ئەبێ بە ھەردووی aircraft و airship بڵێین کەشتی ھەوایی. لە زمانەکانی تردا، بۆ کردنەوەی ئەم گرێیە وشەی گەڕۆک یا پێڕاگوێز بەکار دێنن. ئێمەش ئەکرێ وا بکەین:
  • spacecraft: گەڕۆکی بۆشایی، پێڕاگوێزی بۆشایی، بۆشاییگەڕ، ئاسمانگەڕ
  • watercraft: گەڕۆکی ئاوی، ئاوانگەڕ (وەکوو ماڵانگەڕ و شارانگەڕ)
  • aircraft: گەڕۆکی ھەوایی، پێڕاگوێزی ھەوایی، لەھەواگەڕ، ھەواگەڕۆک
--Aza (لێدوان) ‏١٥:٣٤، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
قسەی کاک ئازا جێگای سەرنجە بەتایبەت کە ئاماژەی بە aircraft و airship کرد. دەبێ بەرامبەرێکی باش بۆ -craft دابنێین. لە زمانی عەرەبیشدا بۆ ئەم مەبەستە «مركبة»یان بەکارھێناوە بە مانای Vehicle. «سفينة»یان بۆ ship بەکارھێناوە. بۆ نموونە بە aircraft دەڵێن «مركبة جوية» و بە airship «سفينة هوائية». لە فارسیشدا بە aircraft دەڵێن «هواگرد» بەڵام airship «کشتی هوایی».--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠٥، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمنیش پێم چاکترە کە بەرانبەرەکە تاکە وشەیەک بێت نەک دووان، پێشنیارەکانی کاک ئازاش لەجێن، گەر ناوی وتارەکەش جارێ نەگۆڕین ھەر باشە لەنێو وتارەکە ئاماژەیان بۆ بکرێت. | سەرچیا‏١٩:٥٩، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
نازانم بۆ وایان کردووە، spaceship و spacecraft هەر بۆ یەک مەبەست بەکار دەبەن بەڵام airship و aircraft بۆ دوو چتی جیاواز، قسەکانی کاک @Aza: دروستن بەڵام ناوی ئەم وتارە کێشەی نییە لەبەر ئەوەی spacecraft و spaceship هەر بۆ یەک مەبەست بەکار دێن و لە ویکیپیدیای ئنگلیزیشدا هەر وایە و spceship کراوەتە ڕەوانەکەر بۆ spacecraft و مادامێک کرەفت یانی کەشتی ئەم ناوەش کێشەی نییە؛ بەڵام ئەیرکرەفت و ئەیرشیپ کێشەی هەیە و نابێ بێژین کەشتیی هەوایی بۆ هەردووکیان چونکە دوو چتی جیاوازن، ڕەنگە بۆ ئەیرکرەفت هەواگەڕ و بۆ ئەیرشیپ کەشتیی هەوایی گونجاو بن وەک ئەوەی فارسییەکە. بەڵام بابەتی سێیەم: منیش لەگەڵ بەڕێز @Hîwa Seqiz:م کەشتی بۆشایی هەم لەڕووی زمانەوانییەوە و هەم لەڕووی زانستییەوە شیاو نییە فەزایی باشترە لە بۆشایی، فەزایی سیفەتە پێچەوانەی فەزا و بۆشایی، ئەگەر بڵێین کەشتی بۆشایی وەک ئەمەیە کە بێژین کەشتی فەزا یان لەجیاتی کەشتی هەوایی بڵێین کەشتی هەوا. و فەزا لە ڕۆژهەڵات و باکووریش بەکار دێ وگشتگیرترە.Kardo Jaf (لێدوان) ‏٢١:٢٤، ٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aza: @Calak: @Aram: پێم چاکە ناوی ووتارەکە بگۆردرێ لەبۆ مەکۆی بۆشایی یاخوود مەکۆی ئاسمانی بەپێی گەڕانەکانم مەکۆ بە کەشتیەکی ئاسمانی دەگووترێ کە مرۆڤی تێدابی و مرۆڤ و کەل و پەلی ژیان هەڵبگری، هەروەها کەشتی ئاسمانی ئامێرەکە کە مرۆڤی لەسەر نیە و بەڵکوو لە دوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێ، هەر چەندە کەشتی بۆشایییش کێشەی نیە بەڵام مەکۆ باوترین ووشەی زانستیە دەربارەی ئەو ئامێرە ئاسمانیە لە کوردی، هەروەها دەتانن بەخۆشتان گەڕانەکی کوورت دەربارەی ئەو بابەتە بکەن، بزانن ئایا بکرێتە مەکۆی بۆشایی چاکتر نیە لەو ناوەی کە ئێستا هەیە.. Shahid tahir (لێدوان) ‏١٠:٠٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک Shahid tahir لە چ شێوەزارێکدا مەکۆ بە مانای کەشتییە؟ ھەروەھا لە کوێ تووشی ئەم زاراوە زانستییە بووی؟ لە کۆوارێکی زانستیدا یان چی؟--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٦، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ کاک @Calak: ئەسڵی ووشەکە نێزیکە لە ووشەی (مكوك فضاء) بە ئینگلیزی (Space Shuttle)، بەڵام عەرەبیش نیە، لە زمانی ئینگلیزی پێموابی ئەگەر هەڵە نەبم (Shuttle) بە شتەک دەگووترێ کە (دێت و دەچێت و دەگەرێتەوە)، وە هەروەها لە زمانی عەرەبیش (مكوك) بە کەشتیەکی ئاسمانی دەگووترێ کە لە ناوەندەک بنێردرێ و لە دەوری زەوی بخوولێتەوە یان هەر کارەکێ بکا و دواتر بگەرێتەوە سەر زەوی، لە وەرگێری گۆگڵی کاتی لۆ زمانی کوردی ئەگەر بنووسی (مەکۆی بۆشایی) لە بەرامبەردا دەنووسێت (Space shuttle)تەماشای وەرگێرەکە بکە، هەروەها لە زمانی کوردی مەکۆ بەکاردێت و ووشەکی باوە وەک: مەکۆی گۆڕان و مەکۆی بۆشایی و مەکۆی سایتە کوردیەکان. لە زمانی کوردیش پێموابی بە واتا (هەڵگر) یاخوود (لەخۆگر) دێت، ئەگەر بە واتای تەواوی (دێت و دەچێت) نەبێت، هەروەها لە سیمینار و بڵاوکراوەکانی زانستخوازنی کورد تووشی بوومە وەک بەکارهێنرایە لەلایەن سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان و ئارەزوومەندانی فەلەکی و زانست لە کوردستان. سوپاس Shahid tahir (لێدوان) ‏٠٨:٠٧، ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو هاورێیان @Pirehelokan: @Aram: @Calak:, بەپێی ئەزموون و شارەزاییم و گەڕانەکانم بەپێویستی دەزانم ناوی ئەو ووتارە بگۆڕدرێ لەبۆ (مەکۆی بۆشایی) یاخوود (مەکۆی ئاسمانی)، لە ئێستادا ناوی ئەو ووتارە زۆر تێکەرە لەگەر ناوی ووتارەی کەشتی ئاسمانی وە لەوێش وتوێژی گۆڕانی ناوەکەی دەکرێ، دەمەوێ ناوەکانیان رێکبخەمەوە و ئێوە ئەو کارە ئەنجام بدەن. Shahid tahir (لێدوان) ‏١٢:٢٤، ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Shahid tahir:، پێشتر لێدوانەکانم بینیوە، و لەبەر ئەوەی کە شارەزاییم لێی نەبووە لێدوانم نەداوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٠، ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە @Aram: با هاورێیانیش لێدوانی خۆیان بدەن، بەڵکوو ئەوان شایستەی ئەو ناوەی ئێستامان دەهێننە بەر چاوو، ئەگەر ناوی ئێستای نەسازا ئەوا پێم باشە یەکێک لە بەرێزتان لێدوانەکەی سەرووترم بخیننەوە کە لەبۆ کاک چالاکم نووسیوە و دواتر ناوەکەی بگۆڕن،دەمەوێ هەمووتان بەژدار و ئاگادار بن بەو جۆرە هەستەکەم لە هەڵە و کەم و کوری بە دوورتر دەبین لە ویکیپیدیا، سوپاس Shahid tahir (لێدوان) ‏١٢:٤٤، ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: @Aram: @Calak: هیچ کێشەیەکتان لەگەڵ گۆرینی ناوی (کەشتی ئاسمانی) لەبۆ (مەکۆیی بۆشایی) هەیە؟ چوونکە پاشی لێکۆڵینەوە لە خوودی ووشە و ناوە نوێیەکەی هەوڵی گۆڕینی ناوەکەی ئەدەم شەهید (لێدوان) ‏٠٢:٢٠، ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@شەهید: راست دەفەرمووی کاکە. مەکۆ یان مەکۆک لە زمانی کوردیدا یانی Shuttle و ئەمەیش ھیچ قسەیەکی تێدا نییە. ھەر بۆیە مەکۆی بۆشایی دەبێتە Space Shuttle نەک Spacecraft. یانی مەکۆی بۆشایی خۆی جۆرێک Spacecraftە.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٠، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: کەواتە ناوەکە دەگۆڕم یاخوود بیگۆڕە لۆ ( مەکۆیی بۆشایی) سوپاس شەهید (لێدوان) ‏١٤:١٩، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مەکۆی بۆشایی".