وتووێژ:مەنجەڵە ڕەشەکە

دوایین لێدوان: ١٠ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Tessla لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

@Tessla کۆزەم نەبیستووە. ئێمە ئەڵێین قازانگ.بۆ نموونە، قازانگێ چێشتم لێ ناوە. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٢٢، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: لێرە بە کۆزە ناوی دەھێنرێت. گەر ئەزانیت قازانگ کوردیە و باشترە، ئەوا دایبنێ. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٢٤، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla نازانم. قازانگ دەنگ و ڕەنگی تورکانەیە. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٢٦، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: ئەھا، گەر زانیت وشەکە زیاتر کوردی نییە ئەوا دایمەنێ باشترە، چونکە هێشتا نازانین کۆزە زمانێکی تر بێت. بەڵام گەر دڵنیابوویتەوە لە وشەیەکی کوردی، ئەوکات بیگۆڕە. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٢٩، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla و @Aza: مەنجەڵ کوردییە. بەڵام نازانم بۆ Pot چی دابنێین. ‎Gêjełûk ‏١٠:٠٩، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk: ئەوەنەی من بیزانم بۆ وشەی pot مەنجەڵ بەکارھاتووە، ئەوجا نازانم. Tessla (وتووێژ) ‏١١:٢٣، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
کۆزە دەبیتە en:Urn. بە Cauldron دەڵین مەنجەڵ (کە کوردی نییە و عەرەبییە) یان قازان (کە ئەویش تورکییە). وشەی تیان-یشم بیستووە (نازانم کوێندەری بێ) بەڵام وا بزانم ئەمە لە مەنجەڵ گەورەترە.
من لەگەڵ مەنجەڵ-م. گرنگ نییە وشەکە کوردییە یان نا. منیش پێم خۆشە وشەی کوردی دابنێین بەڵام وەختێک بەرامبەری کوردیمان بۆی نییە چارمان نییە. کۆزە-یش وتم Cauldron نییە. ناتوانین بە ئەسپ بڵێین کەر چون کەر کوردی نییە. بە زۆرەملی نییە. زۆر سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٠، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak لای ئێمە تیانە بەزۆری بە کار رێ. تیان نە، تیانە. قازانگیش ئەوترێ. نازانم کامەیان گەورەتر بێ لەوی تر. ئەوەندە ئەزانم ھەردووکیان لە مەنجەڵ گەورەترن. Aza (لێدوان) ‏١٤:٢٨، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: سپاس. تیان و تیانە ھەر یەکن. مامۆستا گیو لە فەرھەنگی کوردستانnh بۆ تیان نووسیویەتی «مەنجەڵی زۆر گەورەیە وەکوو ھی ھەڵواساز و گەرماوێ». وا دیارە تیان لە گشتیان گەورەترە. من خۆم لە موکریدا قازان-م نەبیستووە ھەر مەنجەڵ-م بیستووە. پێم وایە وشەی مەنجەڵ بۆ Cauldron تەواوە. کۆزە سواڵەتە و فەرقی ھەیە لەگەڵ Cauldron. چالاک وتووێژ ‏١١:٣٨، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: ماندوو نەبن، کام ناوتان پێ باش بوو خۆتان بیگۆڕن یاخوود ئەتوانیت من ئاگاداربکەیتەوە. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:١٦، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مەنجەڵە ڕەشەکە".