وتووێژ:مووبەکردن

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

ناوێکی گونجاوتر نییە بۆ ئەم وتارە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٩، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

لەوەدەچێ ھەراسانکردن باشتر بێت لەمە. دەزانم بەرامبەر harassing دێت بەڵام ھێشتا بە شیاوتری دەبینم، مەگەر وشەیەکی باشتر ھەبێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٠٧، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەکرێ یەکێک لەم وشانە بۆ ئەمە گونجاو بێت؛ زۆرەملێ، زۆرلێکردن، کەڵەگایی. سەرچیا‏١١:٠١، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ھاوڕێیانی ئەزیز، من مووبەکردنم لە مامۆستا "تارق ھێدی"یەوە وەرگرتووە، دەمێکە لەسەر ئەو بابەتە ئەنووسێت. مووبەکردن لە Mobbingی ئینگلیزیەوە ھاتووە، کە ھەمان مانای Bullying ھەیە بەڵام ئەمەیان بە کۆمەڵ دەکرێت، کەوایە گشتگیر ترە. ئەوەندەی پرسیارم کرد بێت، مووبەکردن وەک چەمکێک لەنووسراوەکانی سۆسیۆلۆژی و کۆمەڵناسی و دەروونناسی ..ھتد جار جار بەکار دێت. ھەراسانکردن و کەڵەگایی و زۆرەملێ چەند کێشەیەکیان ھەیە، یەکەم، ھەموویان بەتەواوی مانای مووبەکردن نادەن، بەڵکو تایبەتمەندییەکی مووبەکردنن. دووەم، مووبەرکدن زۆر باش دەست دەدات بکرێت بە مووبەکار و مووبەکراو، بەڵام کەڵەگا، کەڵەگایی بەسەر کراو، یان زۆرەملێکەر و زۆرەملێلێکراو ھەندێک ناخۆشن بۆ گۆکردن. ھەر بژین ھاوڕێیان ھیوادارم ئەم تێبینییانەی منیش ڕەچآو بکەن. ڕاستییەکەی قەرزکردن لە زمانەکانی تر زۆر ئاساییە، بەڵام ئەوەیە بە دەستوورەکانی فۆنەتیکی کوردی دووبارە دابڕێژرێتەوە. — ئەم لێدوانە لەلایەن 62.201.240.87 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

ڕاستییەکەی ئاشکرایە ھەر ئینگلیزییەکە دانراوەتەوە، بەڵام من دژی بەکارھێنانەوەی وشەی بێگانەم لەکاتێکدا دەست و پێمان نەبەستراوە و وشەی کوردیمان زۆرن. گەر فەرھەنگێک یان زیاتری بەناوبانگ ئەم وشەیەی بەکارھێنابێت، ئەوکات تا ڕادەیەک دەتوانم بڵێم کێشە نییە. بەھەرحاڵ، پێم باشە کاک @Calak:یش سەرێک بدات. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
لە کوردیدا بەو کەسەی پێشەی ئەمەیە دەڵێن ملھوڕ و بە خودی پیشەکەش دەڵێن ملھوڕی. نازانم ئەم مامۆستایە چۆن فکری بۆ ئەمە نەچووە بەڵام فکری بۆ ئەمە چووە وشەی مووبە لە ئینگلیزییەوە دابتاشێ. بەھەرحاڵ من لەگەڵ ئەمەم و کاتێک بەرامبەری کوردی ھەبێ دانانی وشەی بیانی نەگونجاوە ئەویش ئەگەر باو نەبێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٦، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: @Serchia: و @Calak: ئێستا پێشنیاری چەند وشەیەکتان کردووە و تکایە لەسەر یەکێکیان یەکدەنگ بن و بیگوازنەوە. سوپاستان دەکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٧، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ کەسێک ملھوڕی بەسەردا بکرێت ئەوکاتە دەوترێ چی؟ ملھوڕی بەسەردا کراو؟ ھەندێک ناخۆش نابێت بۆ گوکردن؟ دەستەواژەی مووبەکردن لە نووسراوە سۆسیۆلۆژی و دەروونناسییەکاندا بەکار ھاتووە. bullying جۆری زۆرە، پێم وایە ملھوڕی ماناکەی بەتەواوی نادات بەدەستەوە.— ئەم لێدوانە لەلایەن 62.201.240.87 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

منیش ملھوڕی بە بەرانبەرێکی گونجاو نابینم. لەگەڵ ئەوەشم تا وشەی گونجاو ھەبێت، نەچین وشە دابتاشین. سەرچیا‏١٥:٣٦، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێستا بەپێی زمانەوانی بێ جیاوازی نییە لە نێوان مووبەکردن و ملھوڕیکردن. ھەر دووکیان فیعلی لێکدراون و لە ناو + فیعلی کردن پێکھاتوون. ئەگەر مووبەکراو دەتوانێ دروست بێ دیارە ملھوڕیکراو-یش بە قەد ئەو دروستە. ئەگەر نا و مانای نییە کەوابوو مووبەکراویش مانای نییە. نازانم چۆن دەڵێن گونجاو نییە ئەزقەزا ملھوڕ ڕێک بە مانای bullyیە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥٣، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: @ئارام بکر:گەڕکردن، گەڕوگێچەڵ، گەڕوفێڵ، و تەشقەڵە ئەتوانێ وەک بەرامبەری bullying بەکار بێت.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥٣، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
دوو وشەی تریشم دۆزیەوە: ١) پلەندەر، ٢) زەبوونکوژ. پلەندەر بۆ خۆم تازەیە، نەمبیستووە.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٠٢، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەرچییەک بێت جگە لەم ناوەی ئێستای کە بۆ خۆم نە بیستوومە و نە دەشزانم مانای چییە و چۆن ھاتووەتە ناو زمانی کوردییەوە! ئێوەش زیاتر شارەزان. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٨، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
چەپاندنم هاتە پێش چاو لە شوێنێک. ◂  ئێپین  ‏٠٨:٤٦، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش لەگەڵ ملهوڕی یا زۆربێژی م. Aza (لێدوان) ‏١١:٠٦، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: زۆربێژی لای ئێوە مانای ڕوونە بەڵام لە سۆرانیدا مانای زۆر قسەکردن تێیدا پڕڕەنگە. ئەگەر چی وشەکەیش زیاتر وەرگێڕانی زورگویی فارسییە. چالاک وتووێژ ‏١١:٥٣، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی مووبەکردنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١١:٤٥، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مووبەکردن".