وتووێژ:موعجیزە

دوایین لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

سڵاو هاوڕێیان، بەڕای من پێویستە لە سەری وتارەکاندا وشەی کوردی بەکاربھێنرێت، هەر بۆیە داوای گۆڕینی ناوی ئەم وتارە و وتارە ھاوشێوەکانی دەکەم 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٦:٥٨، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕای من 'دەرئاسا' یان 'سەرئاسا' خراپنین 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٥:٣٢، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
هەڤاڵگیان لە ویکیپیدیا مەرجی هەڵبژاردنی ناوی سەرەکی بۆ وتارەکان باو بوونە. Min.neel (لێدوان) ‏٢٠:٢٤، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوە تێدەگەم بەڵام هەر چۆنێک سەیری ناوەکە دەکەیت ناوێکی بیانییەوە و هەر لە کۆتایی ناوی سەرەکی بۆ وتارەکاندا هاتووە کە نابێت ناوی بیانی بەکاربێت 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢١:١٢، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەو وشەیە ئیتر بیانی حیساب نابێت. ساڵانێکی زۆرە خەڵک گۆیان کردووە و بووە بە بەشێک لە زمانی کوردی. Min.neel (لێدوان) ‏٢٢:٥٠، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سەبارەت بە ناوی وتارەکان باوبوون مەرج نییە بەڵکوو، یەکدەنگیی کۆمەڵگە مەرجی لەپێشینەیە. ئەسڵەن تەواوی ویکیپیدیا لەسەر یەکدەنگی بەڕێوە دەچێت. من خۆم لەگەڵ وشەی کوردیم و تا وشەی کوردی وەستابێت پەنا بۆ ھیچ وشەیەکی بیانی نابەم. واتە ھەوڵەکانی مامۆستا ھەژار و ئەوانی تر بەفیڕۆ بچن؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:١٤، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٤٨، ١٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک ئارام تکایە بیکەرەوە بە موعجیزە. من خۆم بە ھیچ کلۆجێ لەگەڵ دەرئاسا نیم. Aza (لێدوان) ‏١٤:٤٨، ١٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش لەگەڵ دەرئاسا نیم.-- چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٧، ١٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: وشەیەکی کوردییە و بەپێی یەکدەنگییش گواستراوەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:١١، ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەموو خەڵک دەزانێ موعجیزە چییە، بەڵام دەرئاسا وشەیەکی زۆر ناسراو نییە. پێم وایە ناوەکەی موعجیزە بێت باشترە، و وشەکە لەمێژە ھاتۆتە نێو زمانی کوردی. ناکرێ بە بیانووی وشەی بیانی فڕێبدرێت. سەرچیا‏١١:١٠، ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

تکایە بیگوازنەوە، موعجیزە باشترە. Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٤، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "موعجیزە".