وتووێژ:محەممەد شێخ حوسێن بەرزنجی

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن -Haryad:-Haryad لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

سڵاو بەڕێز @Saad Goran تکایە ناوەکە بگۆڕن بۆ ناوێکی گوونجاو تر بۆ ئەوەی لە گەڕانچییەکانی وەک گووگڵ بە ئاسانی بدۆزرێتەوە   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٥٠، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

—— 💖Sakura Hana🌸 پێشنیارەکەت جوانە، بەڵام پێم وابێت ھەر بەم ناوە (ع. ح. ب) بێت باشە، چونکە ھەر بەو نامە ئەو بەستەرە دەرەکییانەم دۆزییەوە لە گووگڵ. لەناو گۆمەڵگەی کوردەواری خۆمانیش پێ دەچێت ئەم کەسایەتییە زۆر ناسراو نەبێت، خەڵک کەم بیناسن. وە لەوانەشە دیوانی ھەبێت بەڵام لە ئێستادا لەبەر دەستدا نین.   زۆر سوپاس! Saad Goran (لێدوان) ‏١٦:٥٠، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Saad Goran ھیوادارم بە زوویی ناوەکەی چارەسەر بکەین. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٢٢، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
—— 💖Sakura Hana🌸 شاعیرەکان بە جیا نازناوی شیعرییان بۆ خۆیان ھەڵبژاردووە، ئەم شاعیرەش سێ پیتی ناوی برا شەھیدەکەی ع.ح.ب (عەلی حسێن بەرزنجی) کردووەتە نازناوی شیعریی خۆی. لەبەر ئەوەیە ئەو سەرچاوانەی کە لەم وتارەیدا دامناوە ئاماژە بەو سێ پیتە دەدەن کە باسم لێوە کرد. دەستەکانت خۆشبێت، سوپاس بۆ ھەوڵ و خزمەتەکانت و خەمخۆریت. Saad Goran (لێدوان) ‏١٩:٥٢، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش وەک ساکوورا لەگەڵ گواستنەوەی وتارەکەم. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٢٢، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێم وایە بگوازرێتەوە بۆ ناوێکی شیاوتر، نەک نازناوێک بکرێتە ناوی شاعیرەکە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٢:١٥، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "محەممەد شێخ حوسێن بەرزنجی".