وتووێژ:لێژی

کۆتا لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن ئارام بکر

لاری ھیچ گونجاو نیە بۆ ناوی ئەم وتارە! من لێژایی پێشنیار ئەکەم. لاری یانی ناڕاستی. بە شتێک ڕاست نەبێت و گێڕ بێت یان پێچێکی تێ بکەوێت لار دەوترێت. بۆیە لاری بە واتایی درۆزنی و دوژمنیش دەوترێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٤:١٨، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو پیرەهەڵۆی بەڕێز، بەخوا من هیچ ئەو نێوانە لە خۆم دانانێم، تەنیا سەرچاوەم کتێبەکانی باشوورە، هێندە لەمێژ نییە بیرکاری بە کوردی دەخوێنم، هەر چۆن پێت خۆشە و پێت جوانە نێوی وتارەکان بگۆڕە، دەستت خۆش بێت.من تەنیا دەڵێم یەکدەست بن.shushe (لێدوان) ‏١٥:٠٦، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
پێشتریش باسم کردووە، ڕەنگە ئەم کتێبانە ھەڵەی زۆریان ھەبێت، بەڵام ڕاستییەکەی تاکە سەرچاوەن بۆ ئێمە. ئێمە نە قامووسێکی یەکگرتوومان ھەیە نە شتێک کە بۆی بگەڕێینەوە، ھەر شتێک پێشنیار بکەین گەر لایەن و کەسێ پشتگیری نەکات کەڵکی نییە، و بەجۆرێک ئەو کارەی دەیکەین زیان لە زمانیشمان دەدات، بەڕای من تەنیا شتێک کە دەتوانین بیکەین ڕاستکردنەوەی ھەڵەی ڕێنووسیی ناوەکانە گەر ھەبێت. ئەوی تر با وەک خۆی بێت، تا کاتێک ئاوڕێکی لێ دەدرێتەوە یان پێداچوونەوەیەکی بۆ دەکرێت. --| سەرچیا‏١٧:٠٢، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Shusha:، سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت. سەرچیا گیان برا سەرچاوەمان نیە، خۆ خوا عەقڵ و زمانەکەی لێ نەگرتووینەتەوە. من کوردی دەزانم، جەنابیشت کوردی دەزانیت. سەیری ئەم وێنەیە بکە. وابزانە ئەوە جادەیەک یا ڕێگەیەکی سەرەوژوورکەیە. ئەگەر لەو وێنەیەدا θ دوو ئەوەندە یا ئەوەندە و نیوێک زۆرتر بکرێت، ئایا جەنابت دەڵێیت ئەو ڕێگەیە لێژتر بووە یا لارتر بووە؟ ھەر ئەو پرسیارە لە دایک و باوک و خزم و عەشرەتیش بکە. ھەروەھا لە کەسی نەخوێندەواریش. وابزانم ھەموو ناوچەی سۆرانیبێژ بڵێن لێژایی نەک لارایی! لاری و لارایی بە شتێکی تر دەوترێت. ئیتر بۆ ئێمە ئەشێ گوێ بگرین بۆ کتێبێکی راندۆم کە لە جێی لێژی نووسیویەتی لارایی؟ ئەگەر کتێبی وەزارەتی پەروەردە بە قەل بڵێت قاز، ئێمەیش ئەشێ بڵێین قاز؟ ھەڵە ھەڵەیە، چ نووسراو بێت وتراوبێت. ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٣٤، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش لەگەڵ سەرچیام، ئەبێت ناوەکە بە پێی سەرچاوە بێت و لە ئێستادا تەنیا سەرچاوەهەر ئەو کتێبانەیە. مادیوتووێژ ‏١٠:٠٤، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

پیرەھەڵۆ، کێشە لەو وشەیە نییە کە باسی دەکەی، من دژی ئەو وشەیە نیم کە پێشنیارت کردووە، لێژی یان لێژایی دروستە، بەڵام کێشە لە بەکارھێنان و باوبوونە. لاری گەر ھەڵەش بێت، بەلایەنی کەمی دوو سەد ھەزار کەس کە لە کتێبەکان خوێندووینانە دەزانن کە لە ماتماتیک بەرانبەر بە (Slope)ە، وشەیەک کە بەکارھات و بووە باو، گۆڕینی ئەستەمە، گەر وشەکە تەواو ھەڵە یان بێماناش بێت. دەبێت یەکەمجار ئەم شتانە لەڕێی لایەی پەیوەندیدارەوە یەکلایی بکرێنەوە نەک لە ویکیپیدیا. ئێرە شوێنی دانان و ھێنانی شەو شتانەیە کە ھەن نەک دروستکردنی شت. | سەرچیا‏١٢:١٢، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرچیا گیان ئەوەی تۆ دەڵێیت بۆ داتاشینی وشە ڕاستە. بەڵام خۆ من وشەم دانەتاشیوە. ھەموو کەس ئەوە دەڵێت و لەگەڵ common senseدا ڕێک دەکەوێت. بۆیە ئەگەر کەسێک لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم یا ھەر شوێنێک وشەیەکی دانابێت، نابێت بە بڕیار بۆ من. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٤٦، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ پیرەھەڵۆم. لێرە باسی داتاشین نییە. باسی ئەمەیە Slope نابێتە لاری دەبێتە لێژایی. سەیری فەرھەنگی عەرەبی-کوردی زاراوەشم کرد. لەوێشدا بەرامبەر بە انحداری عەرەبی نشێو و لێژی ھاتووە. لە فارسیشدا کە نووسراو شیب ھەموو دەزانن شیو و نشێوی خۆمانە. نموونەیەکی تر وتاری en:Inclined plane لە عەرەبیدا سطح منحدر لە فارسیدا سطح شیبدار کە لە کوردیدا دەڵێن لێژایی و قەت بەمە ناڵێن لاری. سەیری فەرھەنگی کوردی-عەرەبی ئەستێرەگەشەشەم کرد بەرامبەری لێژ منحدر و لێژایی مکان منحدر ھاتووە. لە ھەر دوو فەرھەنگەکەشدا لار بەرامبەری مائل و لاری بەرامبەری میل/میلان ھاتووە و ئەمە دروستە. یانی مناڵێکیش دەزانێ لار یانی مائل.
ئەمانەش ھەموو سەرچاوەن. ئەگەر لە کتێبی وەزارەتخانەدا نووسراوە ماست ڕەشە خۆ نابێتە سەرچاوە. ڕیگاکەی ئەمە وتارەکە بگوێزینەوە بۆ لێژایی ھەڵەکە ڕاست بکەینەوە و ئاماژەش بە لاری با ھەر بکرێ و ڕەوانەکەرەکە بمێنێتەوە. ئاوا ھەم فێری شتە دروستەکە دەبن ھەم دەزانن مەبەست لە لێژایی چییە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٠١، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەوەی باسی دەکەن ڕاستە، منیش لەگەڵ ئەو وشەیەم کە دروستە، بەڵام ھەر بەڕاست ویکیپیدیا دەتوانێت ئەم کێشانە چارەسەر بکات، یانی کە ئێمە لێرە دروستەکە بنووسین، لای خەڵکیش چاک دەبێت؟ لای من باوبوونی وشە کێشەیە، ڕاستە ھەڵەیە، چەندان نموونەی دیش ھەن، بەڵام ڕاستکردنەوەی ئەم وشانە دەست و پشتگیرییەکی گەورەی دەوێت، یەکەم شوێنیش سیستەمی خوێندنە. ئێستاش کێشە نییە، بی کەن بە لێژی، لە نێوەوە ئاماژەی بۆ دەکەین و با ڕەوانەکەرێکیشی ھەبێت. زۆر سپاس. | سەرچیا‏١٤:٤٨، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Serchia:، @Shusha: تکایە ناونیشانی ئەو کتێبەی کە نووسیویەتی لاری بنووسن بۆم با زیادی بکەم بە وتارەکە و سەرچاوەی پێ بدەم و خودی وتارەکە بگوازمەوە بۆ لێژایی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٠٨، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: وشەکە تەنیا لە کتێبێک نەھاتووە، بەڵام دەتوانی ئەمە بکەیتە سەرچاوە (بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس.) | سەرچیا‏١٧:٠٧، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سەد لە سەد لەگەڵ پیرەھەڵۆ و چالاکم. ئێستا لاریم کرد بە ڕەوانەکەر بۆ لێژی وەک کاک چالاک فەرمووی:

ڕیگاکەی ئەمە وتارەکە بگوێزینەوە بۆ لێژایی ھەڵەکە ڕاست بکەینەوە و ئاماژەش بە لاری با ھەر بکرێ و ڕەوانەکەرەکە بمێنێتەوە. ئاوا ھەم فێری شتە دروستەکە دەبن ھەم دەزانن مەبەست لە لێژایی چییە.

سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٣١، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "لێژی".