وتووێژ:لودڤیگ میس ڤەن دێر ڕۆھە

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناوەڕۆک

ناو دەستکاری

بەپێی ئەمە rohe بەم جۆرە دەخوێنرێتەوە: [ˈʀoːə]. دەی ئەمە چۆن بنووسین؟ ڕۆئە؟ یان بۆ ڕەوانی ڕۆھە؟ (@Pirehelokan: بۆ ئاگاداری)--چالاک وتووێژ ‏١٠:٢١، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

چالاک گیان بۆچی منت لێرە بانگ کردوە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:١٨، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر ڕای منتان ئەوێ، بە ڕۆھە بینووسین باشترە تا ڕۆئە، چونکە وەک وترا ڕەوانترە بۆ وتن. بەڵام لە جیاتیی ڤەن بنووسین فەن، گوێ لەمانە بگرن:

[١] [٢] [٣] [٤]

لەگەڵ ڕێزمدا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٢٦، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پیرەھەڵۆی بەرێز لێرەدا مەسەلە ئەمەیە بە چ زمانێک بخوێندرێتەوە. بۆ نموونە لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن لە ئاڵمانیدا بە لوودڤیش فان بێتھۆفن دەخوێنرێتەوە بەڵام لە ئینگلیزیدا بە لودڤیگ ڤان بێتۆڤن. ئەم ناوەش ھەر بە ئینگلیزی نووسراوە و ئەگەر بڕیار بێ ڤەن بکەین بە فان دەبێ ھەموو ناوەکە بە ئاڵمانی بنووسین و لودڤیگیش بکەین بە لوودفیش کە ئەویش باو نییە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٣٧، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ وایە، بەس مەبەستی من ئەوە بوو کە فان لە ناوە ئاڵمانی و ھۆلەندییەکاندا ھەیە و خۆیان بە فان دەیخوێننەوە، وەکوو فان دیک و فان خۆخ و...، ئێمەش ھەر بە فان بیخوێنینەوە کە ڕەنگە ئاسانتریش بێ بۆ سۆرانیبێژەکان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٨:٤٩، ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ ئەمە باشترە بزانین لە ناو نووسراوە کوردیەکاندا کامەیان باوترە؛ فان یان ڤان (ڤەن).--چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٢، ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوەڕۆک دەستکاری

سڵاو هاوڕێیان @Calak: و @Pirehelokan: لە یەکێک لە وتەکانیدا نووسراوە God is in the Details «خوا لە درێژەپێدانەکانە» من تا ئینگلیزییەکەم نەدیت نەمزانی مەبەست لە درێژەپێدانەکان چییە. بۆ Details درێژەپێدانەکان دروستە؟ وشەیەکی باشترمان نییە؟ Şûşe وتووێژ ‏١٦:٤٩، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئممم، ئەو وشەیە وردەکاری بۆ بەکاردێنم من.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٢٤، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەڵەیە. بەڵێ دەڵێن وردەکاری.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٢، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "لودڤیگ میس ڤەن دێر ڕۆھە".